سەرۆكی هۆزی ئەلبونەمر: تەنیا بەشی پێنج رۆژ فیشەكمان پێ‌ ماوە

0
شێخ نەعیم ئەلگەعود

شێخ نەعیم ئەلگەعود

سەرۆكی هۆزی ئەلبونەمر: تەنیا بەشی پێنج رۆژ فیشەكمان پێ‌ ماوە

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

سەرۆكی هۆزی ئەلبونەمر كە لە نەیارانی داعشن لە پارێزگای ئەنبار بەگشتی و قەزای هیت بەتایبەتی و دوو مانگی تەواوە بەرەنگاری داعش دەكەن لە ئەنبار ، دەڵێت بەهۆی نەمانی چەكەوە ناتوانن چیتر لە شەڕ بەردەوام بن.
شَخ نەعیم گەعود سەرۆكی هۆزی ئەلبونەمر لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن دەڵێت ئەو چەكەی لەدەستمان ماوە، تەنها بەشی پێنج رۆژی دیكە دەكات و دوای ئەو بەروارە ناتوانین لە شەڕ دژی داعش بەردەوام بین ئەگەر بەغدا بەپەلە چەك نەگەیەنێتە دەستمان.
گەعود وتویەتی بەپێەچوانەی ئێمەوە، چەكدارانی داعش چەند جۆر چەكی پێشكەوتوویان پێیە و گرفتیان نییە لەو رووەوە.
گەعود وتویەتی چ ئەو عەرەبە سوننیانەی چوونەتە واشنتن و چ ئەوانیش دەیانەوێت بچنە تاران بەمەبەستی دەستكەوتنی چەك، لەناو هۆزەكان سەنگیان نییە، چونكە هۆزە سوننییەكان دەیانەوێـ تەنها لە رێگەی بەغداو چەك بەدەستبهێنن.
شێخی عەشیرەتی ئەلبونەمر وتویەتی تا ئێستا 405 گەنجی هۆزەكەی لە شەڕی داعش كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بێ سەروشوێنن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com