کونسوڵی بەریتانیا: پەرلەمانی كوردستان گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هاتووە

0

کونسوڵی بەریتانیا:پەرلەمانی كوردستان گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هاتووەparlaman

نوچەنێت.هەولێر:

کونسوڵی بەریتانی لەهەرێم لەكۆبونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان،رایگەیاند،پەرلەمان گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هاتووەو خەڵک بەچاوێکی جیاوازەوە سەیری پەرلەمان دەکات و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چالاکانە توانیوتانە چەند پڕۆژە یاسایەک دەربکات.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وتی: ئێستا لە پەرلەمان، سەرقاڵی هەموارکردنەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و هێنانە کایەی دادپەروەریین لە بواری داهات و مافی هاوڵاتییاندا، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە هاوکاری وڵاتانی دیموکراسی بەگشتی و بەریتانیا بە تایبەتی دەبێت“.

بەپێ راگەیەنراوەكە”ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانی پێشوازیکردن بوو لە(ئەنکس مەکی)کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان. کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ی دیسمەبەر سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانەوە پێشوازیکرا“.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمان، دوای بەخێرهاتنی کونسوڵی بەریتانیا، باسی کارەکانی پەرلەمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کرد، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕێ تیرۆرستان، پەرلەمان چالاکانە توانیویەتی ڕۆڵی چاودێری خۆی بگێڕیت وچەندین جار وەزیرە پەیوەندارەکان و سەرۆکی حکومەت و جێگیریی سەرۆکی حکومەتی بانگێشتی پەرلەمان کردووە“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”لەبواری یاسادانان و دەرکردنی بڕیاری تایبەتیشدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی:” چەندین پڕۆژە یاسا و بڕیاری گرنگمان دەرکردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دەستوور و یاسای دادپەروەریی و مافی هاوڵاتییانین، هیوادارین بەریتانیا هاوکاریمان بکات بۆ ئەم پڕۆژانە“.

لەبەرانبەریشدا”(ئەنکس مەکی) کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان،وتی:” ئەوەی پێمان بکرێت هاوکارتان دەبین لە بواری کاری پەرلەمانیدا،ئەوەندەی ئێمە چاودێری بارودۆخی کوردستان دەکەین لە هەرێمی کوردستان، خەڵک بەچاوێکی جیاوازەوە سەیری پەرلەمان دەکات،چونکە پەرلەمان گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا هاتووەو لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چالاکانە توانیوتانە چەند پڕۆژە یاسایەک دەربکەن و چاودێریی کاروبارەکانی حکومەتی هەرێم بکەن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com