حكومه‌تی هه‌رێم،تۆڕه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سەڵاتی داعش دەبڕێت
نوچەنێت.هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا،تۆڕه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سەڵاتی رێكخراوی داعش ببڕێت.
ئه‌مڕۆ 8/12/2014 لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانی كوردستان،له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان،پێشوازیی له كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و مه‌ولود موراد محێدین وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كرد كه له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تیی عومه‌ر عینایه‌ت سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌رده‌وامبوونی تۆڕه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش گفتۆگۆی له باره‌وه كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پێداچوونه‌وه‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه كرایه‌وه كه ئایا ببڕدرێت یان به‌رده‌وام بێت،به‌له‌به‌رچاوگرتنی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی هه‌رێم و عیراق.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح،وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایگه‌یاند”له‌ماوه‌ی رابردوودا رێكخراوی داعش له‌رێگه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه كاروچالاكییه‌كانی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه،له‌مه‌ودا رێگری له‌وكاره ده‌كه‌ین.