نوچه، نێت
نووسه‌ری تورك ئورهان پامۆك ره‌خنه له ئه‌رۆدگان و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كان ده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌و كه‌شه ترسێنه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربرینی دروست كردووه
پامۆك كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبله له‌ساڵی 2006، له‌دوایین دیمانه‌ی دا ره‌خنه له ئه‌رۆدگان و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی توركیا ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌و كردارانه‌ی كه‌له‌به‌رامبه‌ر نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامی ده‌دات، پامۆك باس له‌وه ده‌كات كه له‌رێگای هاوڕیانییه‌وه ئاگاداری ئه‌و كارانه‌یه كه رۆژانه ده‌رهه‌ق به نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌و وتاره‌ی ئه‌ردۆگان ده‌گرێت كه وتویه‌تی” یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاودا نییه و ئه‌مه‌ش دژی سروشتی مرۆڤایه‌تی” ئه‌ردۆگان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌دوایین كاردا باسی بارودۆخی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانی توركیای كردووه.
