نوچه، نێت
ئه‌مێنداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مرۆ چه‌ك و لۆجیستیك گه‌یشتۆته هه‌ولێر ودواتر به‌سه‌ر پۆلیسی موسڵ ده‌كرێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رزگاركردنی موسڵ له‌ده‌ستی داعش.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مرۆ ئاشكرای كردووه كه ئه‌مرۆ چه‌كێكی زۆر كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه ره‌وانه كراوه، گه‌یشتۆته هه‌ولێر و ئه‌و چه‌كه ره‌وانه‌ی به‌عشیقه ده‌كرێت و له‌وێ به‌سه‌ر پۆلیسی موسڵ دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رزگاركردنی موسڵ كه بریاره له ساڵی داهاتوو ده‌ست پێ بكات. جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه روونی كردۆته‌وه كه پێنج هه‌زار پۆلیس ئاماده‌یه و بنكه‌ی مه‌شقیان له به‌عشیقه‌یه.