نوچه، نێت
وه‌زیری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانی ئاشكرای ده‌كات كه 12 ملیۆن هه‌ژار و 8 ملیۆنی دیكه به‌ده‌ست به‌دخۆراكی ده‌ناڵێنن، به‌و پێیه‌ش %40 دانیشتوانی ئێران له‌ژێر هێلی هه‌ژاریدایه.
ئاژانسی مهری ئێرانی بڵاوی كردۆته‌وه كه عه‌لی ره‌بیعی وه‌زیری كار‌و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانی ئاشكرای كردووه، كه 12 ملیۆن خه‌ڵك له ئێران هه‌ژارن و 8 م
لیۆنیش به‌ده‌ست به‌دخۆراكی ده‌ناڵێنن، باسی له‌وه‌ش كردووه كه پلانی حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسێتی و به‌دخۆراكی به‌رده‌وامه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانی بڵاوی كرۆدته‌وه كه 47 ملیۆن ئێرانی رۆژانه خۆراكی پێویست و گونجاو ناخۆن.