بەزوترین كات ناوی ئەو(1596)قوتابیە دەگەڕێتەوە كەبەهەڵە فۆرمی زانكۆ لاینیان پڕكردبوەوە

0

بەزوترین كات ناوی ئەو(1596)قوتابیە دەگەڕێتەوە كەبەهەڵە فۆرمی زانكۆ لاینیان پڕكردبوەوەIMG_1971g

نوچەنێت.هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،رایگەیاند،ئەو (1596) قوتابیەی كە بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین ناویان نەهاتبوەوە بەزوترین كات ناوەكانیان دەگەڕێتەوە.

سالار خدر حسین بەرپرسی (زانكۆ لاین) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند”ئەو (1596) قوتابیان/ خوێندكارەی كە بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین ناویان نەهاتبوەوە بەزوترین كات لەلایەن (زانكۆ لاین) دابەش دەكرینەوە“.

سالار خدر جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە”لە ئێستادا بەشێوەیەكی چڕ و ورد كار لە پڕۆسەی وەرگرتنی ئەو خوێندكار/ قوتابیانە دەكەین و هەوڵ دەدەین سبەی ناوەكانیان بڵاو بكەینەوە، هەر كاتێكیش ناوەكانیان ڕاگەیندرا، دەتوانن لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆ لاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەردەگیراون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com