سەڵاح دەلۆ: پارتییەکانی كەركووك،گه‌رمیان و سلێمانی،لە هەموو شتێك بێبەشن و ناتوانن بڵێن پارتین

0

سەڵاح دەلۆ: پارتییەکانی كەركووك،گه‌رمیان و سلێمانی،لە هەموو شتێك بێبەشن و ناتوانن بڵێن پارتینsalah
نوچەنێت.هەولێر:
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی رایگەیاند،تا ئەم ساتەش لە كەركووك، گەرمیان و سلێمانی لە رووی ئیدارییەوە لە هەموو شتێك بێبەشین و،زۆر جار لە رووی خزمەتگوزارییشەوە بینا و بارەگاكانی ئێمە حیسابێكی جیاوازیان بۆ دەكرێت. خەڵك و لایانگرانی ئێمە لەو سنوورانە تا ئەو رادەیەیە كە لەنێو فەرمانگەكان ناتوانێن بڵێن پارتین،ئەگەر بشڵێن پارتین،ئەوا لە هەموو شتێك بێبەش دەكرێت.

سەڵاح دەلۆ،سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك ـ گەرمیان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان،بەسایتی فەرمی حیزبەكەی رااگەیاندوە”لە كەركوودا ئه‌گه‌ر هەموو لایەنەكان لە ڕووی سەقامگیریی سیاسی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەشدار بن،شتێكی باشە ئەوەیش بۆ رێكخستنی ناوماڵی كورد و بۆ ئەوەی ئەو شەڕە ئیعلامی و بۆڵەبۆڵەی هیچ لایەك نەمێنێت،بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئێمە وەك خۆمان بەشدار بین و لە شوێنەكان حوكم بكەین رەنگە ئەوەیش به‌رامه‌به‌ر بێت و ئەوانیش وا بیر بكەنەوە كە لە شوێنەكانی دیكە لە هەولێر و دهۆك و لەو شوێنانە ئەوانیش بتوانن بەشدار بن،راستییەكەیش ئەوەیە ئەگەر هەر لایەكمان بەشدار بین دەبێت وەك خۆی بەشدار بین،وەكو خۆی لە رووی ئیدارییەوە كاری ئیداری بكەین و جیاوازیی نەبێت“.

سه‌ڵاح ده‌لۆ جەختیشی کردەوە”ئێمە تا ئەم ساتەیش لە كەركووك،گەرمیان و سلێمانی لە رووی ئیدارییەوە لە هەموو شتێك بێبەشین و،زۆر جار لە رووی خزمەتگوزارییشەوە بینا و بارەگاكانی ئێمە حیسابێكی جیاوازیان بۆ دەكرێت،بە نموونە تا ئێستا لە سلێمانی ئاویان بە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نەداوە،لەبەر ئەوە ئێمە لە رووی ئیدارییەوە تا ئێستاكە بارودۆخمان لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانی هیچ باش نییە،خەڵك و لایانگرانی ئێمەیش لەو سنوورانە تا ئەو رادەیەیە كە لەنێو فەرمانگەكان ناتوانێن بڵێن پارتین،ئەگەر بشڵێن پارتین، ئەوا لە هەموو شتێك بێبەش دەكرێت“.

سەبارەت بەو پۆستە كەمانەی كە لەو سنوورانە بە دەستی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوەن و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكانیان،(دەلۆ) ڕایگەیاند”ئێمە ناڵێین لە ئیدارەدا بەشدار نین،بەڵام ئەگەر سەیری بكەی سەرۆكی یەكەی ئیداریی ئەو پۆستە سیادیانەی كە لە كەركووك هەن لە دەستی یەكێتین و لە دەستی پارتیدا نین، ئێمە پۆلیسی قەزا و ناحیەكانمان هەیە و هەروەها هەندێك جێگری پۆلیسمان هەیە و سەرۆكی كوتلەی كوردی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش پارتییە، ئەوانیش ئەو دەسەڵاتەیان نییە، چونكە ئەمڕۆ دەستەڵات لەلای سەرۆكی یەكە ئیدارییەكەیە كە پارێزگار، بەڕێوەبەری پۆلیس و سەرۆكی شارەوانین كە ئەوانەیش هەمووی لە لای ئەوانە“.

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك ـ گەرمیانی پارتی وتیشی”پێوسستە بۆ سەقامگیریی سیاسی و رێكخستنی ناو ماڵی كورد لایەنەكان لێك نزیك ببنەوە،بە بڕوای من ئەوانەی كە دەنگیان هێناوە و لە پەرلەمان بەشدارن،لە هەموو شوێنەكانیش لە ئیدارەدا بەشدار بن بۆ ئەوەی ئەو كێشە و گرفتانەیش نەمێنن و لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانییش بەشدارێكی راستەقینە بین، ئەوەیش رێككەوتنی ئەو لایەنانەی دەوێت،بۆ نموونە لە كەركووك ئێستا سەرۆكی ئەنجوومەن جێگرەكەیەتی كە ئەنجوومەن بەڕێوە دەبات ئەویش یەكگرتووی ئیسلامییە، بەڵام هێشتا ئەو دەسەڵاتەی نییە كە پێشتر كەسَكی دیكە هەیبوو”.

راشیگەیاند”دەبێت پارتی و یەكێتی یان لایەنەكانی پەرلەمان، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ كە لە پەرلەمانن و ئەندامیان هەیە،دابنیشن و رێككەوتن بكەن،بەو شێوەیە دەكرێت ئەگەر رێككەوتنیش نەكرێت ئەوا وەك ئێستا دەبێت كە ئەوان خۆیان لە هەموو شتێك بە بێبەش دەزانن و زیادیش قسە دەكەن، بەڵام ئەوەی كە ئێمە دەیبینین بڕوا ناكەم لە سنووری هەولێر و دهۆك ئەو دۆخەیان هەبێت كە ئێمە لە كەركووك و گەرمیان و سلێمانی هەمانە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com