پەرلەمانی كوردستان:له‌رووی یاساییه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان دژ بە ئافرەتان
په‌یماننامه‌ى رێسا ئیتیكییه‌كانى رووماڵى پرسه‌كانى ژن له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن واژوو ده‌كرێت
نوچەنێت.هەولێر:
سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 7/12/2104 له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌مان، كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به‌په‌سه‌ندكردنى ( په‌یماننامه‌ى رێسا ئیتیكییه‌كانى رووماڵى پرسه‌كانى ژن ) له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌تانى په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ى میدیاوان و رێكخراوى women un به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنى په‌رله‌مان و به‌رێوه‌چوو.
له‌ده‌سپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه به به‌شداریی سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕه ئه‌لكترۆنیه‌كان و به‌ریوه‌به‌ر ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانى و پسپۆرانى بوارى میدیا له زانكۆ و په‌یمانگاكان و بوارى یاسا له هه‌رێم و ئاماده‌بوونی بۆردی حكومه‌ت كه‌پێكهاتبوو له‌وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رێوه‌چوو، تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى كۆنفرانسه‌كه و ره‌شنووسی رێسا ئیتیكییه‌كانى رووماڵكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان كه له 10 خاڵ پێك هاتبوو ، بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكار له مافى ئافره‌تان و هیوا عوسمان رۆژنامه‌نوس و سارا بۆرن له‌نوسینگه‌ی هه‌رێمه‌كانی سه‌ربه‌ولاتانی عه‌ره‌بی له‌یۆنامى، گرینگى ئه‌و ره‌شنووسی ئه‌و رێسا ئیتیكیه‌یان روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به یه‌كه‌مین په‌یماننامه‌ى له‌و شیوه‌یه هه‌ژمارده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه ئه‌و جۆره په‌یماننامه‌یه ته‌نها له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى رۆژئاوا زیاتر به‌دیده‌كرێن.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان ده‌رباره‌ى ره‌شنوسی رێسا ئیتیكه‌كانى رووماڵكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان خسته روو و بیروراى خۆیان له‌باره‌ى پرسه‌كانى دیكه‌ى باس نه‌كراو له‌ره‌شنوسه‌كه‌دا ئاماژه پێدا و دواى ته‌واو بوونى گفتوگۆكانیش ، له‌سه‌ر پیشنیازى ڕێكخه‌رانى كۆنفرانسه‌كه و به ره‌زامه‌ندى ئاماده‌بوان لیژنه‌یه‌كى كاتى له‌ناو كۆنفرانسه‌كه بۆ پێداچونه‌وه و ڕیكخستنه و جێكردنه‌وه‌ى پیشنیازه نوێكان له‌ناو ره‌شنوسه‌كه‌دا پیك هات.
له‌به‌شی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، لیژنه‌ی كاتی كۆنفرانسه‌كه بۆ دارشتنه‌وه‌ی ره‌شنوسی رێسا ئیتیكه‌كانى رووماڵكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرده‌وه. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسه‌كه‌شدا، وته‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن د.یوسف محمد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-ه‌وه پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌و كۆنفرانسه هه‌نگاوێگی گرنگه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی رێگه‌چاره‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به‌ژنان. ناوبراو وتیشی: ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌رووی یاساییه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هێنانه كایه‌ی یاسا‌و رێسای پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و بۆشاییه‌كان و رێگه‌گرتن له‌دیارده ناشارستانییه‌كان كه ده‌بنه هۆی چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم كردن له‌ژنان.
دواتر ره‌شنووسی كۆتایی رێسا ئیتیكییه‌كانى رووماڵكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان كه لیژنه‌ی كاتی كۆنفرانسه‌كه دایڕشتبۆوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه خوێندرایه‌وه‌و كه له (10) خاڵ پێكهاتووه‌و تێیدا هاتووه: پێویسته شوناسی سه‌رچاوه‌كان بپارێزرێن و گشتگیر نه‌بن له‌باسكردنی ئاین و كه‌لتوور و نه‌ته‌وه‌و پاساو نه‌هێنانه‌وه بۆ تاوان و ئۆباڵ نه‌خستنه‌سه‌ر ئه‌ستۆی قوربانیان وهه‌ستیاری به‌رامبه‌ر قوربانیانی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ و دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌رهه‌می سۆزیاری و ووروژێنه‌ری نه‌رێنی و شێوازه‌كانی توند‌و هه‌ژێنه‌ریی.
له‌كۆتایشدا، ره‌شنووسی كۆتایی ڕێسا ئیتیكییه‌كانى رووماڵكردنى پرسه‌كانى ئافره‌تان، له‌لایه‌ن یه‌كه به‌یه‌كه‌ی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه وه‌كو لایه‌نی سه‌ره‌كی و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌كو چاو‌دێر ئیمزا كران.
دەقی رێساكان:
رێسا ئیتیکیەکانی رووماڵکردنی میدیایی پرسەکانی ئافرەتان
ئێمەی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە کوردستانی عێراق پابەندبوونی خۆمان رادەگەیەنین بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەرامبەر پرسەکانی ژنان و ناساندنی توندوتیژی رەگەزیی وەک تاوان و کردەوەی بێزلێکراو. لە کاتی کارکردنماندا هاوکات لەگەڵ پابەندبوونمان بە بنەما ئیتیکیەکانی کاری رۆژنامەگەری، پابەند دەبین بە بنەمای زیان نەگەیاندن و ئەو راسپاردانەی لەم بەڵگەنامەیەدا خراونەتەڕوو.
١) پاراستنی شوناسی سەرچاوەکان
رۆژنامەنووسان هەوڵی جیدی دەدەن بۆ پاراستنی شوناسی ئەو ئافرەتانەی بۆ کاری رۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن بە تایبەت ئەگەر ئەو کەسانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵان بوو. ئەم بنەمایە بە سەر شایەتەکان و هەر کەسێکی دیکەش کە رۆژنامەنووس بۆ کارەکەی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات دەچەسپێت. سەبارەت بە تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی تاوان، دەبێت مامەڵەکردن لە گەڵ شوناسی ئەوان بە پێی یاسا بەرکارەکان بێت.
٢) ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە چوارچێوەی ئاکاری رۆژنامەوانی
پێویستە قوربانیان لە مەبەستی چاوپێکەوتنەکە بەڕوونی تێبگەن و بزانن کە مافی ئەوەیان هەیە وەڵامی هەر پرسیارێک نەدەنەوە کە نایانەوێت. ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرێت دەبێت لە دەرهاوێشتە و کاردانەوەی قسەکانیان ئاگادار بکرێنەوە و بەتەواوەتی رەزامەندبن لە سەر بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە دەیخەنەڕوو. چاوپێکەوتن دەبێ لە جێگەیەکی تایبەتدا ئەنجامدا بدرێت و ئەگەر ئەو کەسە لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵان بوو، ئەوا زۆر گرنگە کە دایک یان باوک یان کەسێکی پێگەیشتووی بەرپرسیار لەو کەسە لە شوێنی چاوپێکەوتنەکەدا ئامادە بێت.
٣) گشتگیرنەبوون لە باسکردنی ئایین و کەلتور و نەتەوە
پێویستە رۆژنامەنووسان خۆیان بپارێزن لە گشتاندن لە کاتی باسکردنی ئایین و کەلتور و نەتەوە و بنەماکانی بابەتیبوون، بێلایەنی و دادپەروەری لە بەرچاو بگرن. ئەگەر ئەنجامدەرانی تاوانێکی دیاریکراو بەرامبەر بە ژنان پشتیان بە تێکستێکی ئایینی یان نەریتێکی کەلتوری بەستبوو، ئەوا میدیا نابێت ئەو کردەوەیە بداتە پاڵ ئایین یان کەلتور یان نەتەوەیەکی دیاریکراو. رۆژنامەنووس دەبێت لە رێی شیکردنەوە و خستنەڕووی سیاقی ئەو تێکست و کردەوانە هەوڵی ئافراندنی دیبەیتێکی تەندروست بدات بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە ژنان.
٤) پاساو نەهێنانەوە بۆ تاوان و ئۆباڵی تاوان نەخستنە ئەستۆی قوربانیان
کاتێک رۆژنامەنووس رووماڵی توندوتیژی رەگەزیی دەکات کار و بەرهەمەکەی بەشێوەیەک نەبێت کە پاساو بۆ تاوانەکە بهێنێتەوە یان ئۆباڵەکەی بخاتە ئەستۆی قوربانیەکە. میدیا دەبێت وریا بێت لەوەی رزگاربووانی توندوتیژی رەگەزیی بە جۆرێک وێنا نەکات کە تەنانەت بە شێوەیەکی رێژەییش ئۆباڵی توندوتیژییەکەیان بکەوێتە سەر یان وادەرکەوێت کە هەڵسوکەوتی قوربانیەکە هۆکاری توندوتیژی و مامەڵەی خراپ بووە لەگەڵیدا.
٥) مامەلەکردن لەگەڵ قوربانیان بە ڕێز و شکۆوە
رۆژنامەنووسان لەکاتی رووماڵکردنی پرسەکانی ژنان، بەشێوەیەکی وا کاردەکەن کە لە کەسایەتی و شکۆمەندی قوربانیان کەم نەکاتەوە. میدیا پشتگیری لە تێڕوانینی وەها ناکات کە قوربانیەکە بە جۆرێک لە جۆرەکان بکاتە بەرپرسیار لەو تاوانەی بەرامبەری ئەنجامدراوە.
٦) ناساندنی توندوتیژی رەگەزیی هێزە چەکدارەکان وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان
تاوانی وەک بەزۆر بەشوودان، دەستدرێژی، توندوتیژی سێکسی، بەکۆیلەگرتنی کچان و ژنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە وەک دەرەنجامێکی چاوەڕوانکراو و ئاسایی جەنگ باس نەکرێت بە شێوەیەک کە لە قورسایی راستەقینەی ئەو تاوانانە کەم بکاتەوە. ئەم جۆرە کردەوانە دەبێت وەک پێشێلکاری زەق و جیدی یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان لێیان بڕوانرێت.
٧) نەبوون بە ئامرازی پڕوپاگەندە بۆ تاوانکارانی دژ بە ژنان
بڵاونەکردنەوەی دیمەنی دڵتەزێن و هەژێنەری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و تێکست. رۆژنامەنووسان و میدیاکان نابێت ببنە ئامرازێک بۆ برەودان بە توندوتیژی رەگەزیی.
٨) بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەسانی خوار ١٨ ساڵدا بکرێت
میدیا دەبێت ئەوەی لەبەر چاو بێت کە توندوتیژی خێزانی، بەزۆر بەشوودان، شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە و تاوانەکانی دیکە کاریگەری جیاواز و زیاتریان بە سەر کچانی خوار ١٨ ساڵەوە دەبێت بە بەراورد لەگەڵ کچان و ژنانی پێگەیشتوو.
٩) دوورکەوتنەوە لە بەرهەمی سۆزیاری و ورووژێنەری نەرێنی
کارنەکردن لە پێناو وروژاندنی هەست و سۆزی خەڵک بە شێوەیەکی نەرێنی و رووداو و چیرۆکەکانی توندوتیژی رەگەزی دراماتیزە نەکرێن بەشێوەیەک کە ئەنجامەکەی تەنها بزواندنی هەست و سۆز بێت.
١٠) دوورکەوتنەوە لە شێوازی توند و هەژێنەر
راگرتنی هاوسەنگی لەکاتی رووماڵکردنی هێرش یان دیمەنێک بە شێوەیەک کە وردەکارییە هەژێنەرەکان نەبنە هۆی لاوازکردنی کەیسی قوربانیەکە.