نوچه نێت
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی زانیاری له‌باره‌ی شوێنی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ” له‌ناو موسڵ و گرتنی ئه‌و له‌گرتنی كه‌روێشكێكی كێوی ئاسانتره”
فه‌ریق زاحی خه‌لفان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی شاری دوبه‌ی له تویته‌ر په‌یامێك له‌باره‌ی شوێنی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به بایه‌خه‌وه مامه‌ڵ
ه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌و شاره‌زایه ئه‌منییه ده‌ڵێ” ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی له‌ناو موسڵه و هه‌ر له‌نزیك ئه‌و شوێنه‌یه كه‌مزگه‌وته‌كه‌ی تێدایه و هه‌ر له‌و مزگه‌وته‌ش ئه‌بوبه‌كری به‌غداد یه‌كه‌م خوتبه‌ی تێدا خوێنده‌وه” جگه له‌مه‌ش ده‌ڵێ” ئه‌و له‌چوارچێوه‌یه‌كی ته‌نگ دایه و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی شفره نه‌كراوه، بۆیه به‌دواداچوونی ئه‌و له‌به‌دواداچوونی فیل ئاسانتره”