نوچه نێت
چه‌ند رۆژێكه چالاكوانانی بواری مه‌ده‌نی و چین و چه‌ندین چین و توێژی شاری به‌سرا، ئاڵایه‌ك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به ئاڵای هه‌رێمی به‌سرای ناوده‌به‌ن
ئاڵاكه بریتیه له‌ره‌نگه‌كانی شین و سه‌وز و ناوه‌ڕاستی سپی، هه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی دا دڵۆپێك نه‌وت هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو گه‌ڵای خوارما، ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی به‌سرا داوای هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن
و هه‌ندێك له‌و سیاسیانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ هه‌رێم بوونی به‌سرا ده‌كه‌ن مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن بتوانن له‌راپرسی دا زیاتر له‌نێوه‌ی ده‌نگی به‌سرا به‌ده‌ست بهێنن، به‌سرا شارێكی گه‌وره و گرنگی ئابوورییه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست نه‌بوونی بچوكترین خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنن. ئه‌م ئاڵایه هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه داهێنراوه كه بانگه‌شه‌ی هه‌رێم بوونی به‌سرا ده‌كه‌ن