كوالێتی به‌نزین باش نییه،ماوه‌ی 25 رۆژ ده‌درێته حكومه‌ت بۆ دابه‌زاندنی نرخەكەی 
نوچەنێت.هەولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌گه‌ر تا سه‌ری ساڵی نوێ حكومه‌ت نرخی به‌نزینی دانه‌به‌زاند،ئه‌وا پێشنیازێك ده‌ده‌ینه حكومه‌ت كه نرخی به‌نزین داببه‌زێنێت و دەشڵێت كوالێتی به‌نزین باش نییه.
د. عزه‌ت سابیر،پەرلەمانتاری یەكێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری وه‌به‌رهێنان،له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا سه‌ری ساڵی نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین داببه‌زێنت، ئه‌گه‌ر نا له‌سه‌ره‌تایی ساڵی نوێندا، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی خۆمان له‌باره‌ی دابه‌زاندنی نرخی به‌نزینه‌وه ده‌ده‌ینه حكومه‌ت“.
د. عزه‌ت سابیر هاوكات كە ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سامانه سروشتییه‌كانە،وتیشی”په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی به‌نزین زیاد بكات یان كه‌می بكات، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه پێشنیاز بكه‌ین دواتر حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات“.
ناوبراو راشیگه‌یاند”مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌هه‌ولێر توێژنه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیكردوه،ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 750 دینار بێت ئه‌وا خواست و خستنه‌ڕووی به‌نزین یه‌كسان ده‌بێت به‌یه‌ك،هه‌روه‌ها له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا راپرسی له ناو شوفێراندا كردووه و دواجار ئه‌و مامۆستایه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر لیتیرێك به‌نزین به 750 دیناربێت ئه‌وا خواست و خستنه‌ڕووی به‌نزین یه‌كسان ده‌بێت“.
د. عزه‌ت سابیر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”من له‌لای خۆم شیكارییه‌كه‌م بۆ نرخی نه‌وت و نرخی به‌نزین كردووه، له‌شیكارییه‌كه‌شدا ئه‌و ئه‌نجامه‌م ده‌ستكه‌وتوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا دابه‌زیوه، پێویسته نرخی به‌نزینیش داببه‌زێت“.
ئه‌وه‌شی نه‌شاره‌ده‌وه”كه له‌ئێستادا كوالێتی به‌نزین باش نییه‌و له هه‌وڵ و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان بۆ مه‌به‌ستی باشتركردنی كوالێتی به‌نزین“.