به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی به باسنیوزی راگه‌یاندووه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كار بۆ ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی مانگی یانزه ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات رۆژانی هه‌یینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن.
عوسمان ساڵح له لێدوانێكی بۆ باس‌نیوز باس له‌وه ده‌كات كه به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 و كاریش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لیستی مانگی یانزه ئاماده‌بكرێت ئه‌و له لێدوانه‌كه‌ی بۆ باس نیوز ده‌ڵێ”لە رۆژی یەكشەمەوە بە وەزارەتەكان رادەگەیەندرێت لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەكرێت، گوتی “لە رۆژی یەكشەممە 7ی 12 هەموو وەزارەتەكان ئاگادار دەكەمەوە، كە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە بكەن و بۆمانی رەوانە بكەن بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بكەین و ئامادەی بكەین، تاوەكو هەر كات وەزارەتی دارایی ئاگاداریكردینەوە لە خەرجكردنی مووچەی مانگی 11 ئامادە بێت”.
عوسمان ساڵح ئەوەی دووپاتكردەوە بۆ خەرجکردنی دوو مووچەش بەیەكەوە یان لە دوای یەك ئامادەكاریان تەواویان کردووە، گوتی “ئامادەكاریمان تێدایە ئەگەر پێویست بكات بەهەینی و شەمەش بمێنینەوە دەمێنینەوە بۆ تەواوكردنی كارەكانمان ئامادەكردن و وردبینیكردنی لیستی مووچە تاوەكو فەرمانبەران سوودمەند بن”.
“بۆ پێدانی دوو موچه هه‌ینی و شه‌مووانیش ده‌وام ده‌كه‌ن”
0
Share.
