نوچه، نێت
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات كه رۆیشتنی گه‌نجانی ئه‌وروپی بۆ ریزه‌كانی داعش به‌رده‌وامه و مه‌زنده ئه‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی 3000 كه‌س رۆیشتبن كه 550 یان ئه‌ڵمانین په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌ئاژانسی دوچه فیله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه توماس دی میزیری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌لمانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی برۆكسل وتویه‌تی نزیكه‌ی 3000 هه‌زار كه‌سی ئه‌وروپی چونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه، 550 كه‌س له‌وانه ئه‌لمانین، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه له‌زیادبووندایه سه‌ره‌رای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش.