گۆڕان بۆ حكومەت : به‌م سێ هه‌نگاوە چاكسازیە زۆرترین پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خەزێنە
نوچەنێت.هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،وه‌ک ساڵانی پێشوو ده‌ڵێت: چاکسازی ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نیه‌تی چاكسازی هه‌یه با له‌م سێ هه‌نگاوه‌وه ده‌ستپێبكات به‌مه‌ش بڕێكی زۆر پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خەزێنە.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(ئه‌گه‌ر جدین بۆ چاکساز!!!!)بڵاوكردوتەوەو نووسیویه‌تی”حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،وه‌ک ساڵانی پێشوو ده‌ڵێت: چاکسازی ده‌که‌ین، هیوادارم ئه‌م جاره جدی بێت، ئه‌گه‌ر جدین بۆ چاکسازی بفه‌رموون به‌م سێ هه‌نگاوه ده‌ستپێبکه‌ن، ئه‌گه‌ر نیه‌تتان هه‌بێت له که‌مترین کاتدا زۆرترین پاره ده‌گڕێته‌وه“.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیشەوە دەڵێت”یه‌که‌م: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خانه‌نشینی هه‌زاران که‌س به نایاسایی به‌پله‌ی تایبه‌تی وه‌زیرو بریکاری وه‌زیرو به‌ڕێوبه‌ری گشتی و ڕاویژکارو شاره‌زا،که سه‌عاتیک خزمه‌تی وه‌زیفه‌یان نیه.دووه‌م : داهاتی فعلی ناوخۆ به‌تایبه‌ت خاڵه سنورییه‌کان و به‌تایبه‌تر ئیبراهیم خه‌لیل بگه‌ڕێننه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.سێیه‌م: ڕێگا له به قاخبردنی نه‌وت و پێکهاته‌کانی بگرن و پێداچونه‌وه به‌و قۆرخکاریه گه‌وره بکه‌ن که کۆمپانیا حیزبیه‌کان نه‌وت ده‌یکه‌ن و ساڵانه نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلار ده چێته گیرفانیان“.
عه‌لی حه‌مه ساڵح لە كۆتایشدا رایگەیاندوە”ئه‌مانه‌م وه‌ك یاداشت و پرسیار چوار مانگه داوه‌ته حكومه‌ت، وه‌ڵامیش نیه“.