”بارزانی سەردانی بەرپرسەكەی یەكێتی دەكات كە تاوانبارە بەتیرۆركردنی كاوە گەرمیانی“

0

”بارزانی سەردانی بەرپرسەكەی یەكێتی دەكات كە تاوانبارە بەتیرۆركردنی كاوە گەرمیانی“kawa

دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:

بنەماڵەی كاوە گەرمیانی،رایدەگەێنن،بۆچی تائێستا بكوژانی كوڕەكەیان دەستگیرنەكراون و ئاماژە بەوەشدەكەن دۆسیەكە بەكراوەی ماوەتەوەو دەشڵێن،بارزانی سەردانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەكات كە تاوانبارە بەكوشتنی كوڕەكەیان.

لە درێژەی چالاكیەكانی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی،سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی بەبەشداری ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان و بنەماڵەی كاوە لە شاری كەلار مەراسمێك بەو بۆنەیەوە لەسەر گۆڕەکەی كاوە لە گۆڕستانی کەلاری کۆن سازكرا و چەندین وتاری تێدا پێشكەشكران.

شەوی پێنج شەممە، 5/12/2013 لە شاری كەلار چەند چەكدارێك بە ئۆتۆمبێلێكەوە دەچنەبەردەم ماڵی كاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری ئاوێنە و تەقەی‌ لێدەكەن،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لە مەڕاسیمەكەدا كاروان ئەحمەد،برای كاوە گەرمیانی وتاری بنەماڵەكەیانی پێشكەش كرد و ریگەیاند”كەیسەی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی تا ئێستا بەكراوەی لە دادگاماوە،وە ئەم كەیسانە وەكو كەیسی سەردەشت و سۆران هەر دەمێنەوە و كۆتاییان پێناێت“.

وتیشی”خەمی ئێمە ئەوەیە كێ لەپشت تیرۆر كردنی(سۆران و سەردەشت و كاوەگەرمیانی)یەوەن،ئێمە ئەوەمان ناوێت كێ راستەوخۆ بكوژی كاوەیە،ئەوەمان دەوێت كێ لە دوای تیرۆركردنی كاوە بوە و كێ بەرپرسە لە تیرۆركردنی،ئەمە تێرۆێكی بەرفراوانی مافیایە لەلایەن حیزبەكانی كوردستانەوە ئامادەكراوە و كار لەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان و ئەو سیاسیانەی بەدڵی ئەوان بیرناكەنەوە تیرۆریان دەكەن“.

كاروان ئەحمەد لەبەشێكی تری وترەكەی هێرشی توندی كردە سەر ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و وتی”ئەو بەرپرسەی كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە فەرمانی گرتنی هەیە بەیاسای تیرۆر هەمان ئەو یاسایەیە كەتاكێكی داعشی پێ سزا دەدرێت،چۆن ئێستا تۆ شەری داعشی پێدەكەی؟چۆن دەسەڵاتی پێدەدەی؟ئەو هەموو پێشمەرگەیە شەهید دەبێت كەچی بەرپرسەكان لەدواوەی دواوە بەدوربین سەیر دیەكەن،هەر ئەم بەرپرسانەن غاز و ئۆتۆمبێل بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەنێرن و بازرگانی نەوتی لەگەڵ دەكەن،بۆچی ئەمانە دەستگیر ناكرێن؟ ئەمانە هەمووی وەڵامەكەیان نادیارە“.

ناوبراو داواشی لە پەرلەمان كرد”ئەم دۆسیانە بەباشترین شێوە بجوڵێنێت و دۆسیەی كاوە جارێكی تر لەپەرلەمان هەڵبدرێتەوەو بانگی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش بكرێت كە بۆچی تائێستا ئەو بەرپرسە دەستگیر ناكرێت؟ بۆچی سەرۆكی هەرێم و وەزیری پێشمەرگەش سەردانی دەكەن“.

ناوبراو جەختی لەوەشكردەوە”كە ئەو بەرپرسەی تۆمەتبارە و دەبینین دەردەكەوێت لە تەلەفزیۆن وەكو ئەوەیە كاوە دوبارە تیرۆر دەكرێتەوە،داواكارین لە هەموو لایەنە پەیوەندی دارەكان رێگە نەدەن ئەو كەسە بەئازادی بسوڕێتەوە و داوبكرێت دەستگیر بكرێت،چونكە ئەگەر وابڕوات تیرۆری رۆژنامەنوسان هەر بەردەوام دەبێت“.

ناوبراو رونیشیكردەوە”كە دەسەڵات لەرشتنی خوێنی ئەم هاوڵاتیانە بەرپرسیارە،چەندەها زیندانی هەیە 15 بۆ 20 ساڵە لە زیندانن بۆچی رێكخراوەكان ئەم دۆسیانە ناجوڵێنن، دەبێت كار لەسەر ئەم دۆسیانە بكەن بۆ ئەوەی تیرۆر كردن بەردەوام نەبێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com