كێ دزی له فوئاد مه‌عسوم كرد؟
سایتێكی عێراقی چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌رۆژانی رابردوو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عصوم دزه پێكردووه
سایتی صدی الحقیقه ئه‌مرۆ راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه و باس له فه‌رمانبه‌ره‌ێك ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی له‌نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسوم دزه پێكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵێك نهێنی نوسینگه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆمار بكه‌وێته ده‌ست رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاند. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر هه‌ن په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نێكی سیاسیی عێراقییه‌وه هه‌یه. بۆ به‌رژوه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌ڵگه ده‌دزن، بۆ ئه‌وه‌ی نوسینگه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم تووشی ئیحراجی بكه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده سایته سیاسیه‌كه ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و لایه‌نه‌یه كه پێشتر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه. هه‌مان سه‌رچاوه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار زانیاری ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه كه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر به 50 هه‌زار دۆلار نوسراوی دامه‌زراندنی كچه‌كه‌ی دكتۆر فوئاد مه‌عسومی دزیوه.
