نوچه- نێت
فراكسیۆنی مواتن كه سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه، ئه‌مرۆ بریاری دا مووچه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له %50 كه‌م بكاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی مواتن سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كه عه‌مار حه‌كیم رێبه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌مرۆ بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان دا، به‌رێژه‌ی %50، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌كه بۆ ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی عێراق گێڕدراوه‌ته‌وه. سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێ” تا كێشه‌ی دارایی عێراق به‌مشێوه‌یه بێت، موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئێمه نیوه ده‌بێت”