نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتییه‌كان شانازییه، یان نیگه‌رانی؟
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل- تایبه‌ت به‌نوچه نێت
نیچیرڤان بارزانی له‌كوێ رووداوه‌كانی كوردستان ده‌وه‌ستێ؟
یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌سێكی سیاسی ئه‌وه‌یه، هه‌موو كرده‌وه سیاسیه‌كانی بۆ لۆژیكی باشه و خراپه كۆناكرێته‌وه و كه‌چی خه‌ڵكیش حه‌ز به‌و لۆژیكه ده‌كه‌ن و په‌له له‌هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌رچی زووه هه‌لسه‌نگاندنی باشه یان خراپه بۆ كه‌سایه‌تیه‌كان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاسته‌نگێكی دیكه بێته به‌رده‌م ئه‌و نووسینانه‌ی كه له‌باره‌ی كه‌سه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كان ده‌كرێت، ئه‌م ئاسته‌نگه‌ی دووه‌میش قبوڵ نه‌كردنی خودی نووسینه‌كانه. به‌و واتایه‌ی جگه له چۆنیه‌تی نووسین، كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌و تێكستانه قوت ده‌بێته‌وه.
لێره‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی كورد، دوورنابێت له‌و ته‌شه‌نوجانه. بۆیه ده‌بێت سه‌ره‌تا روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بده‌ین ئێمه كاتێك قسه له‌سه‌ر نیچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین، له‌روانگه‌یه‌كی حزبیه‌وه سه‌یری ناكه‌ین و له‌روانگه‌ی نه‌یار و ركابه‌ریی سیاسیش سه‌یری ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌و روانگه‌یه سه‌یری ده‌كه‌ین كه هه‌نگاوه سیاسیه‌كانی ئه‌و كاریگه‌ری به‌سه‌ر كورد و هاوڵاتیانی كورده‌وه هه‌یه، سیاسه‌ته‌كه‌شی كه جه‌خت له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی ئابووری و پێشخستنی ئابووری ده‌كاته‌وه، سیاسه‌تێكه له‌گه‌ل خواستی ئێستا خه‌ڵك دایه، ئه‌گه‌ر بێت و كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ ببه‌زێنێت. كه دوایین جار له‌و وتاره‌دا باسایان ده‌كه‌ین
ماوه‌یه‌كی زۆره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌وە چه‌ندین كابینه‌یه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو نراوه و كوردستان چۆته قۆناغێكی دیكه‌وه، جا چ له‌رووی ئابووری یان له‌رووی سیاسیه‌وه بێت. ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌دی ده‌كرێت نیچیرڤان بارزانی سیاسه‌ته‌كه‌ی جیاوازه له‌سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی پارتی و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی دیكه‌ش. سیاسه‌تی ئه‌و زیاتر پشت به ئابووری ده‌به‌ستێت، جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیاتر له‌سه‌ر ئابوورییه، نه‌وه‌ك دروشم. دەکرێ ئەو پرسیارەش بکرێت، ئایا لەوەدا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه؟ بەڵام لەم وتاره‌دا ئێمە نامانه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه. به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ باس له‌و ئاراسته نوێیه بكه‌ین، كه له‌لای ئه‌و ده‌ركه‌وتووه.
ئێمه ئێستا 22 ساڵ له راپه‌ڕین دوور ده‌كه‌وینه‌وه. ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌نها به نه‌غمه‌ی كوردایه‌تی حكومه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن، كارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌و كورده‌ی ئه‌مرۆ ده‌ژی ده‌یه‌وێ هاوڵاتی بێت و ژیانی دابین بێت. نه‌وه‌ك ته‌نها به نه‌غمه‌ی شۆرشگێری و كوردایه‌تی و خه‌باته‌وه مه‌به‌ست بێت.
سێ قۆناغه‌كه‌ی حوكمڕانی له‌مێژووی پارتی
پارتی له‌مێژووی خۆی دا، چه‌ند قۆناغێكی له ده‌سه‌ڵات نزیك بۆته‌وه، كه‌م وزۆر ویستویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌هاوبه‌شیش بێت حوكمڕانی بكات.
قۆناغی یه‌كه‌م: ئه‌و قۆناغه‌یه كه پچڕ پچڕ به كه‌مێك پۆست له حكومه‌ته‌كانی به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، یان له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك ده‌بێت.
ده‌توانین بڵێین ئه‌و قۆناغه له‌دوای شۆڕشی چوارده‌م ده‌ست پێده‌كات و گه‌وره‌ترین ماوه‌ش دوای رێكه‌وتنی ئازار له‌سه‌ره‌تا حه‌فتاوه.
قۆناغی دووه‌م : قۆناغی دوای راپه‌رین و هاوپشكی حوكمڕانییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
قۆناغی سێییه‌م: دوای رێكه‌وتنی واشنتونه تا ئێستا.
قۆناغی یه‌كه‌م پچڕپچڕ و به‌شداریكردنی راسته‌وخۆ نه‌بووه. قۆناغی دووه‌م قۆناغی بێ ئه‌زمونی بووه و له‌به‌ر ناجێگربوونی باری سیاسی و ئه‌منی وشه‌ڕ ئه‌زمونی ئیداری و حوكمڕانی شڵه‌ژاو و ناكامڵ، قۆناغی سێیه‌م ده‌مێنێته‌وه، كه قۆناغی دوای رێكه‌وتنی واشنتونه له 1998 ، كه له‌و قۆناغه‌دا كوردستان له باری سیاسی وئه‌منی و ئابووری بوژانه‌وه‌ی به‌خۆی بینیه‌وه، هاوكات به‌رنامه‌ی 986 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌قۆناغه‌دا هاوكار ده‌بێت، تا ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌كوردستان به‌ره‌و پێش بچێت.
هه‌ر له‌ساڵی 1998 وه تاكو ئێستا نێچیرڤان بارزانی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ئیداره‌ی ئه‌و هه‌رێمه ده‌رده‌كه‌وێت. چ له‌مێژووی پارتی و چ له‌مێژووی ئیداره و حوكمڕانی كوردی، نیچیرڤان زۆرترین ماوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رپرسی ئیداری ده‌بێت. گه‌لێك هۆكاریش هه‌ن له‌و قۆناغه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نیچیرڤان، هۆكاری سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون ده‌بن. له‌وانه:
یه‌كه‌م: كۆتایی هاتن به‌شه‌ڕی ناوخۆ و ئاشته‌وایی سیاسی.
دووه‌م : به‌رنامه‌ی 986 كه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی دارایی خرایه به‌رده‌ستی ئیداره‌ی كوردی، بۆ بوژانه‌وه و ئاوادانكردنه‌وه به‌كارهێنرا.
سێیه‌م: كه‌وتنی رژێمی به‌عس، کەدووباره له‌رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه سوودی بۆ حوكمڕانی كوردی هه‌بوو. دواجاریش بابه‌تی نه‌وت بوو كه وایكرد له‌سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی بابه‌تی فرۆشتنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بێته ئاراوه. هه‌موو ئه‌و هۆكار و قۆناغه مێژوویانه واده‌كات، كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی جیاواز بن له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه له‌بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی دیكه‌ی سیاسی ده‌ركه‌وتوون. لێره‌وه باس له‌جیاوازی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی ناو پارتی.
نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتییه‌كان شانازییه، یان نیگه‌رانی؟
كاتێك باس له‌وه ده‌كه‌ین كه نێچیرڤان بارزانی رووی نوێی سیاسه‌تی پارتییه؟ هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكشكاندنی سیاسه‌تی كلاسیكانه‌ی پارتییه، ره‌نگه پرسیارێك له‌به‌رده‌م ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه دروست بێت، کە ئەوەیە : ئایا رووه كلاسیكییه‌كه‌ی پارتی كامه‌یه؟ یان كێین ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێكی كلاسیكیانه ده‌كه‌ن؟ ره‌نگه ئه‌م پرسیاره تا راده‌یه‌ك له‌شوێنی خۆی بێت، ئه‌گه‌ر رووكه‌شانه سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ین. جیاوازی نێوان نیچیرڤان بارزانی و كه‌سایه‌تیه‌كانی دیكه، زۆرجار بۆ ململانێی حزبی كورت ده‌كرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له‌ده‌ره‌وه پارتی به‌زه‌قتر باس ده‌كرێت. زۆرجار میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی وا نیشان ده‌ده‌ن كه ململانێییه‌ك له‌نێو پارتی داهه‌بێت. له باسی هۆكاری ململانێیه‌كه‌ش ئاماژه به‌هه‌ر هۆكارێك بكه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ناكه‌ن، كه بیركردنه‌وه‌ی سیاسی نێچیرڤان بارزانی جیاوازتره له‌وانی دیكه. لێره‌وه ده‌كرێت باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئایا نێچیرڤان بارزانی مایه‌ی شانازییه بۆ پارتییه‌كان یان نیگه‌رانی؟ هه‌ڵبه‌ته نوێبوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنی بڕوای جیاواز له حزبێك دیارده‌یه‌كی ئاساییه. ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغه‌كانی پێشتر پارتیان به‌ڕێوه‌بردووه. ره‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی خۆیان به‌سه‌رەوەیە، نیچیرڤان و جیله‌كه‌ی خۆشی، ره‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغی خۆیان به‌سه‌رەوەیە. پارتی له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا جیا له‌ململانێی نه‌ته‌وه‌یی به ململانێی حزبیشه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریك بووه. بۆ نموونه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی، ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاكانی شۆرشی ئه‌یلول و دواتریش به ئینشقاقی شه‌سته‌كان و له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانیش به‌دواوه به‌ململانێی یه‌كێتی خه‌ریك بووه. ئه‌وهش جگه له‌وه‌ی حزبێك بووه یان به‌نهێنی كاری كردووه، یان كادیران و سه‌ركرده‌كانی په‌ناهه‌نده‌بوون. جا كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له‌و بارودۆخه ژیا بێت، زۆر ئاساییه جیاوازی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی وه‌ها هه‌بێت، كه له شار سیاسه‌ت بكات و سه‌ركه‌وتنی خۆی به ئابووری و بوژانه‌وه‌ی وڵات ببه‌ستێته‌وه.
لێره‌وه ده‌بێت پارتی له‌وه تێ بگه‌ن، كه جیاوازی كاره‌كته‌ری سیاسی به‌پێی قۆناغه‌كان و شتێكی ئاساییه و ته‌نانه‌ت هه‌ر حزبێك ده‌بێت پاڵپشتی ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسیه‌ی خۆی بێت، كه كوڕی سه‌رده‌می خۆیه‌تی.
ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م نیچیرڤان بارزانی یان ئه‌و كارانه‌ی كه ماون ئه‌نجام بدرێن؟
نیچیرڤان بارزانی كه جێگری سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانه، گه‌لێك ئا
ماژه هه‌ن كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له‌وه‌دایه كه له‌بریاردان سه‌رپشكه و ده‌توانێ بریاره‌كانی خۆی بێ سڵكردنه‌وه بدات. ئه‌مه ره‌نگه خاڵێكی پۆزه‌تیڤ بێت، به‌ڵام ده‌بێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت. چونكه ئه‌وه‌ی له‌ناو پارتی و حكومه‌ت هه‌یه زۆرجار ئاسته‌نگ بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش ئامانجه‌كان پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه ناكرێت تۆ وه‌ك سه‌رۆكێك كار بكه‌یت بۆ حكومه‌تێكی شه‌فاف و پێشكه‌وتوو، كه‌چی حزبه‌كه‌ت مووچه‌ی ده‌یان كادیر و ئه‌ندامی خۆی بخاته ئه‌ستۆی بودجه‌ی تۆ. یان تۆ بته‌وێ به سیاسه‌ت ئابووری وڵات ببوژێنیته‌وه و چه‌مكی هاوڵاتیبوون بهێنیته‌دی، كه‌چی حزبه‌كه‌ت باوه‌ڕی به‌ده‌نگ كڕین هه‌بێت و ته‌نها بۆ ده‌نگ كڕین ئیمتیازاتی ئیداری ببه‌خشێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆ باوه‌ڕت به حكومه‌تێكی به‌توانست هه‌بێت، كه‌چی تۆمه‌تی ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵی بدرێته پاڵ حكومه‌ته‌كه. هه‌موو ئه‌و خاڵانه و چه‌ندین خاڵی دیكه هه‌یه. ده‌بنە ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی نوێ دا. یان ده‌توانین بڵێین نه‌هیشتنی ئه‌و دیاردانه كۆمه‌ڵێك كارن له داهاتوودا ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامیان بدات