توركمان و مه‌سیحیه‌كان: كۆمسيۆن لای ئێمه شه‌رعی نییه و حزبییه
دڵشادهه‌رته‌لی.نوچه‌نێت:
دیاركردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له په‌رله‌مان، ناڕه‌زایی توركمان و مه‌سیحیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌به‌ر نه‌بوونی نوێنه‌ریان له‌و كۆمیسۆنه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌كه‌ن و له‌رێگای راگه‌یاندنه‌وه داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ئیمزا له‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌كه نه‌كات. په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش روونی ده‌كاته‌وه كه كۆمسیۆنه‌كه كۆمیسۆنێكی حزبییه نه‌وه‌ك سه‌ربه‌خۆ.
په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا(3/12/2014) ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆیی هه‌ڵبژاردنكانی هه‌رێمی كوردستانی دیار كرد كه له نۆ ئه‌ندام پێكهاتووه و به‌مشێوه‌یه دابه‌شكراوه: سێ ئه‌ندام بۆ فراكسیۆنی پارتی و دوو ئه‌ندام بۆ یه‌كێتی و دوو ئه‌ندام بۆ گۆڕان ، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش یه‌كی یه‌ك ئه‌ندامیان له‌و كۆمیسیۆنه هه‌یه.
ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن، كاردنه‌وه‌ی ناره‌زایی و توندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی توركمان و مه‌سیحییه‌كان لێكه‌وته‌وه، به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌و پێنج لایه‌نه كوردییه‌وه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ،سته‌میان لێكراوه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ش ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه جودت جه‌رجیس په‌رله‌مانتار له‌لیستی پێشكه‌وتنی توركمان به رۆژنامه‌نوسانی وت”ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كه حاڵه‌تێكی دیموكراسی له كوردستان بچه‌سپێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته شوێنێكی ئارامگا ویه‌كسانی و راستگۆیی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌مرۆكه په‌رله‌مانی كوردستان پێشلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافی نه‌ته‌وه‌كان كرد، ئه‌ویش به‌دانانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ته‌مه‌سیلی پێكهاته‌كان ناكه‌ن“.
ئه‌و په‌له‌مانتاری توركمان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان شه‌رعیه‌ت به‌و كۆمیسۆنه ناده‌ن و ده‌شڵێ”ئێمه وه‌كو پێكهاته‌كانی توركمان و كلدان و ئاشوری و به‌ئه‌رمه‌نیشه‌وه ئه‌م كۆمیسۆنه شه‌رعیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی لای ئێمه نییه و به‌ڵكو كۆمیسیۆنێكه ته‌مسیلی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، بۆیه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه واژوو له‌سه‌ر ئه‌م كۆمسیۆنه نه‌كات. ئه‌گه‌ر بیكات حاڵه‌تێكی زۆر سلبی له‌م وڵاته‌دا رووده‌دات“.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی پێشكه‌وتنی توركمان ئاشكراشی كرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ترسیان له‌پارتی و یه‌كێتی هه‌یه به‌و بیانوانه پارتی و یه‌كێتی ئیستیغلالی ئه‌و حیزبانه ده‌كه‌ن” ئێمه وه‌كو توركمان و كلدان و ئاشوری پاشكۆی هیچ لایه‌نێك نه‌بوینه به‌ڵكو دۆستی حیزبه كوردیه‌كان بووین“.
ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی باسی له‌وه‌كرد كه‌به‌پێی یاسا ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌ك توركمان نوێنه‌ریان له كۆمیسیۆن هه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێ ”پێنج لایه‌نه‌كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ رێكه‌وتن و ئێمه‌یان بێ به‌شكرد و بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌كه‌شیان نه‌كردبووین، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای هڵبژاردن ده‌بێت توركمان و ئاشورییه‌كانیش ئه‌ندامیان له‌و كۆمیسیۆندا هه‌بێت، نه‌ك به‌ته‌نها له‌نێوان پێنج فراكسیۆن دابشبكرێت“.ئایدن وتیشی”پارتی ئه‌ندامێكی له‌توركمانه‌كان و یه‌كێتیش ئه‌ندامێكی له‌مه‌سیحیه‌كان بۆ خۆیان زیاد كردووه و ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له ئێمه ناكه‌ن و ته‌عبیر له‌پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن“.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ساڵح فه‌قێ په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رلمانی كوردستان به سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی وتوه” له‌ڕاستیدا ئه‌م كۆمسیۆن به‌ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به‌ڵام له واقیعدا كۆمسیۆنێك پێكهاته‌یه‌كه له ئه‌ندامانی پێنج لایه‌ن سه‌ره‌كی ناو په‌رله‌مان و لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌چه‌ند كۆبوونویه‌كدا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، واته خواست و ویستی پێنج لایه‌نی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانه“.په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی هۆكاری بێبه‌شكردنی حزب بچوكه‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ زۆری ژماری ئه‌ندامكان و ئاشكرایكرد”به‌و پێیه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له حه‌وت ئه‌ندام پێكهاتووه نه‌ده‌كرا له هه‌رێمی كوردستان له نۆ ئه‌ندام زیاتر بن“.
سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كرێت ساڵح فه‌قێ وتی” قسه‌وباس له‌وباریه‌وه زۆره و ره‌خنه‌ی زۆر ده‌گیرێت. كه له راستیدا دوو شێوه كۆمسیۆن له جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌ویش كۆمسیۆنی حزبی و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م كۆمسیۆنه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بیڕو رای جیاواز له‌نێو په‌رله‌مانتاراندا هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆكه‌ی لێ بكرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كسانی بێلایه‌ن كه‌من و هه‌موو ئه‌وانشی كه ده‌پاڵێورێن بۆ هه‌رده‌سته‌وپۆستێك كه‌سانی حزبین. كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ده‌ر نییه له‌و واقیعه‌ی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه، ته‌نها بۆ په‌ردپۆشكردنی راستیه‌كان،بۆیه پێموایه كه‌سی سه‌ربه‌خۆ نییه تا بتوانێت كاریگه‌ری حزبێكی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌رك و مه‌هامێكی له‌و جۆر به‌ڕێوه‌برێت”