بارزانی واژۆی كرد و هەڵەبجە بوو بە پایتەختی ئاشتی هەرێم

0

بارزانی واژۆی كرد و هەڵەبجە بوو بە پایتەختی ئاشتی هەرێممسعود بارزاني

نوچەنێت.هەولێر:

راوێژكاریی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان حاكم رایگەیاند،كە بارزانی واژۆی لەسەر بڕیاری (ناونانی پارێزگای هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتیی هەرێمی كوردستان) كردووە و،ئەو بڕیارەیش دوای بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان،دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی خاڵەكانی بڕیارەكە،پارێزگای هەڵەبجە پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستانە و، كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونەوەو مەڕاسیمی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی رۆشنبیریی و پەیامی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەو پارێزگایە ساز دەكرێت،حكوومەتیش ساڵانە بودجە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەكات.

هەروەها لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا پەرلەمانی كوردستان بڕیاری (ناونانی پارێزگای هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتی هەرێمی كوردستان)ی دەركردووە.

حاكم ئازاد مەلا فەندی،راوێژكاریی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،بەسایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە”كە مەسعود بارزانی واژۆی لەسەر بڕیاری (ناونانی پارێزگای هەڵەبجە بە پایتەختی ئاشتیی هەرێمی كوردستان) كردووە و،ئەو بڕیارەیش دوای بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردن و، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،رێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە،بەجێ بگەیەنێت“.

ئەو راوێژكارە یاساییە جەختی لەوەشكردەوە”ئەو بڕیارە لە رووی مەعنەوییەوە كاریگەریی باشی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت و، دەبێت هەموو پرسەكانی پێوەست بە ئاشتی و پێكەوەژیان لە پارێزگاكە ئەنجام بدرێن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com