پیاوێکى ئێزدى: ژنەکەى ئەبوبەکر بەغدادى دەکڕم!
نوچەنێت- تایم ئۆف لوبنان
سەرچاوەیەکى ئەمنى لوبنانى بە یەکێک لە سەرانى هاوپەیمانێتى علمانییەکانى ئەو وڵاتەى راگەیاندووە کە سەرمایەدارێکى ئێزدى یەکێک لە رێگاى یەکێک لە کەسێتییە ناسراوەکانى لوبنانەوە داوایەکى گەیاندۆتە ئاسایشى لوبنانى و تێیدا وتویەتى بە هەر نرخێک کە ئێوە دیارى بکەن ئامادەم ژنەکەى ئەبوبەکر بەغدادى بکڕم. ئەو سەرمایەدارە وتویەتى لەسەر بنەماى تۆڵەى چاو بەرامبەر چاو و ددان بەرامبەر ددان( کە یاسایەکى شەریعەتى ئیسلامییە) ئامادەیە ئەو کارە بکات. بازرگانەکە وتویەتى دواى کڕینى ژنەکەى بەغدادى، لەگەڵ ئافرەتە فرۆشراوە ئێزدییەکان ئاڵوگۆڕیان پێدەکەم.