هه‌واڵگری سوپای لوبنانی به‌هاوكاری هه‌والگری بیانی یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كری به‌غداد ده‌ستگیر ده‌كات و رۆژنانه‌ی سه‌فیری لوبنانیش ئه‌مه به” نێچیره گران به‌هایه‌كه” وه‌سف ده‌كات
رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانی بڵاوی كردۆته‌وه كه له‌خاڵه‌كانی سنووردا هه‌واڵگری سوپای لوبنانی توانیویه‌تی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ده‌ستگیر بكات، كه به‌یاوه‌ری كوڕه‌كه‌ی بووه. ویستویانه به ناساننامه‌ی ساخته بچنه خاكی لوبنانه‌وه. وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی كردووه، ئه‌و كاره‌ی هه‌واڵگری لوبنانی به‌هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان بووه. رۆژنامه‌كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه به” نیچیرێكی گرانبه‌ها” وه‌سف ده‌كات. ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی چه‌ند ژنی هێناوه، ته‌نها یه‌كێكیان به‌وێنه دیاره كه‌ئه‌ویش سه‌جا دلیمیه و به‌ره‌چه‌له‌ك عێراقییه
