حكومه‌تی هه‌رێم : چیتر مووچه دواناكه‌وێت
نوچەنێت.هەولێر:
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، له ساڵی داهاتووه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت و چیتر دواناكه‌وێت.
دكتۆر ئامانج ره‌حیم،سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان،له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك،پۆستێكی بڵاویكردووه‌ته‌وەو نوسیویەتی”پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم،و جێگەی شانازییە بەشداربوون لە کۆبوونەوەکان لە بەغدا كه دەرئەنجامی باشی لێ کەوتەوە،خەرجکردنی بوودجەی هێزی پێشمەرگەی قارەمان لە چوارچێوەی بودجەی سیادی وەزارەتی دیفاع بو يەكەم جار دواى ١١ ساڵ و قبوڵکردنی هەناردەی نەوت و بەکارهێنانی بۆری هەناردەی هەرێم مانای دانپێنانی قانونی و فەرمی یە و لەناو یاسای بودجەش جێگیر دەکرێت و چیتر بواری تانەدانی ناقانونی ناهێڵێتەوە“.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات”به‌هۆی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران،له ساڵی داهاتووه‌وه 2015 مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت و دواناكه‌وێت“.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی.