نوچه نێت
وه‌زیری نه‌وتی عێراقی عادل عه‌بدولمه‌هدی رایده‌گه‌ینێ چه‌ندین لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێم داده‌نرێت بۆ دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه ئه‌مرۆ له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامی دابوو رایگه‌یاند” له حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیداره‌كانمان و دروستكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ دانانی میكانیزمی پێویست و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ن”. ئه‌مرۆ رێكه‌وتنێك له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجام درا، عادل عه‌بدولمه‌هدی له باره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه وتی” ده‌كرێت ئه‌و رێكه‌وتنه په‌یوه‌ندیه‌كی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی و دادوه‌ری دابمه‌زرێنێت”.