ئابڕوچونێكی دیكەی حەنان فەتلاوی ئاشكرا دەبێت

0

fatlawiئابڕوچونێكی دیكەی حەنان فەتلاوی ئاشكرا دەبێت

نوچەنێت-ئاژانسەكان

بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو لە سەرچاوەیەكی نزیكی باڵی سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەربارەی تێچووی نەشتەرگەری جوانكاری حەنان فەتلاوی، زانیاری ئابڕوبەرانە دەربارەی ئەو خانمە دەردەخات.
لە بەڵگەنامەكەدا هاتوە كە حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەسەر بودجەی حكومەت نەشتەرگەریەكی جوانكاری ئەنجامداوە لە وڵاتی ئەردەن بڕی تێچوونەكەی نزیكەی 85 ملیۆن دینارە.
سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی عەلی عەلاقی ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ بابەتەكە بكات ، هەروەها باسی ئەوە كراوە حەنان فەتلاوی لە بەرنامەی ستۆدیۆ9 لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی پێشوودا ناوی هەندێك پەرلەمانتاری ئاشكرا كردوە كە لەسەر بودجەی دەوڵەت چارەسەرییان بۆ كراوە بەڵام ناوی خۆی شاردوەتەوە.
ئەمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو بۆتەوە و چەندین كۆمێنتی گاڵتەجاڕانەیان بۆ نوسیوە لەوانە ” ئەگەر بودجەی هەموو عێراقی بۆ تەرخان بكرێت هیچ لە ناشرینیەكەی ناگۆڕێ‌” ، “مەیمون هەرچی بكات هەر مەیمونە” ، ” دڵنیان نەشتەرگەری جوانكاری بۆ كراوە؟ ئەی بۆ هێشتا لووتی كیلۆیەك دەبێت”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com