لەژێر دەسەڵاتی داعش… چەند جەستەیەك لەسەر شەقام هەڵواسراون و منداڵانیش لە چواردەوری یاری دەكەن!
نوچەنێت-سایتی عەرەبیە
رێكخراوی داعش سێ كەس دەستگیر دەكات و سەریان دەبڕێت و لەناوشاری دێرزور جەستەكەیان هەڵدەواسێت.
لە كاتێكدا تا ئێستا وردەكاری ئەو تاوانەی یەكێكە لە تاوانە زۆر و زەوەندەكانی داعش نەزانراوە ، بەڵام ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا زۆر بڵاوبۆتەوە.
قێزەونی ئەم كارەی داعش تەنها لەوەدا نیە كە ئەو جەستانەی بەو شێوەیە هەڵواسیوە چونكە لەسەر ئەو كارە ڕاهاتوە و چەندین جار دووبارەی كردۆتەوە، بەڵكو لەو دیمەنەی پشت جەستەكانەوەیە كە سێ منداڵ بەردیان بەدەستەوەیە و وەك ئەوەی بیانەوێ بەردبارانی جەستەكان بكەن و لەسەر ڕوخساریشیان زەردەخەنە دەبینرێت كە نیشاندەری ئەوەیە هیچ لەبارەی قێزەونی ئەو تاوانەوە نازانن كە لە شار و شەقام و گۆڕەپانی یاریكردنەكەیاندا ڕوویداوە.
ئەمە لە كاتێكدایە زۆربەی لێكۆڵینەوەكان باسی ئەوە دەكەن كە كاریگەری ئەو جەنگ و تراژیدیا و توندوتیژییەی لە سوریا ڕوودەدات و منداڵان دەیبینن، هەڕەشەیە بۆ پێگەیشتنی نەوەیەكی نوێی مناڵانی جەنگ و ئەو كێشەو گیروگرفتانەی هەڵیانگرتوە.
ئەم وێنەیە نمونەیەكی بچوكی ئەو توندو تیژیە خوێناویەی سوریا پیشاندەدات كە منداڵان دەیبینن، بەجۆرێك دیمەنی مناڵێك كە بە دەوری جەستەیەكدا یاری دەكات تەنها لە سوریا باوە.