ئاژانشی رۆیته‌رز راپۆرتێكی له‌باره‌ی زۆری ئاواره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه لێدوانێكی مه‌سرور بارزانی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌ڵێ” زۆری ئاواره‌كان له ته‌ك كێشه داراییه‌كانی هه‌رێك ته‌حه‌دی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی له‌لێدوانه‌كه‌ی بۆ رۆیته‌رز ده‌ڵێ” كه‌سانێك هه‌بوون په‌یوه‌ندیی و هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و به‌ڵام خۆیان وه‌ك ئاواره له‌كوردستان حه‌شار داوه، دواتر ده‌ستگیركراون”. راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز باس له‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر زیاتر رێوشوێنی هاتنی ئاواره‌كانیان توندتر كردووه.