نێچیرڤان بارزانی: ئێمه بۆ چاره‌سه‌رێكی عیراقی له به‌غداین
نوچەنێت.هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی،رایگەیاند،كه شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراقه‌وه پێشوازییان لێكرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حكومەت”له دیدارێكدا ئه‌لحه‌كیم، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عیراق به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێم و كوردستانیش به عیراقه‌وه به‌هێزه و هه‌ردوولا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن،بۆیه ده‌بێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە” حەكیم هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد كه ڕۆڵێكی گه‌وره له داڵده‌دانی خه‌ڵكی ئاواره و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌گێڕن“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”بارزانی سوپاس و ستایشی ڕۆڵی د.عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی كرد كه به‌و سه‌ردانه‌ی پێشتر بۆ هه‌ولێر كردی، ده‌ستپێشخه‌ری كرد و زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوساتانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌خساند“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”سەرۆكی حكومەت باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی له به‌غدا هه‌یه خۆشحاڵه و هیوا ده‌خوازێ بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی واقعیانه بۆ ته‌واوی كێشه‌كان“.