ئیسرائیل نایه‌وێ لێدوان له‌باره‌ی به‌دیل گیرانی بدات
نوچه نێت
سه‌رچاوه نیمچه فه‌رمییه‌كانی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه ده‌كه‌ن كه دوێنێ له‌باره‌ی به‌دیل گرتنی كچه سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه . ئه‌و كچه ئیسرائیلی- ئوسترالییه. پێشتر له سوپای ئیسرائیلی خزمه‌تی كردووه و دواتر چۆته ریزه‌كانی شه‌رڤانانی كورد له سوریا، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه كه زانیاری دروستیان له‌باره‌ی ئه‌و كچه‌وه هه‌بێت كه ناوی جیل روزنبرگه، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن” وا به‌شاكتر ده‌زان له‌و قۆناغه‌دا هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌ده‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك كۆشێشَك له‌پێناوی پاراستنی ژیانی كچه‌كه”.
سایته جیاجیاكانی عه‌ره‌بی كه هه‌ندێكیان له‌داعشه‌وه نزیكن باسیان له‌وه كردووه كه سێ كه‌سی داعش كرده‌ی خۆكوژیان له‌دژی هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام داوه و هه‌ندێك له‌چكدارانی ژن وپیاوان به‌دیل گرتووه ئه‌مه دوای ئه‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی كۆبانی گرتووه، یه‌كێكیش له‌وانه ئه‌و كچه جوله‌كه‌كه‌یه.
دوای ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی كه ئه‌نجامدراوه په‌یوه‌ندی به‌و كچه براوه، له‌یه‌كه‌م كۆمێنتیش به‌رپرسێكی ئیسرائیلی وتی” كاتێك ئه‌و كچه له راگه‌یاندن ده‌ركه‌وت شانازی به‌وه ده‌كرد كه له‌دژی داعش و له‌ریزی كورده‌كان ده‌جه‌نگێ، ئێمه له‌و خاڵه‌ی ئێستا ده‌ترساین”.
ئه‌و كچه جوله‌كه‌یه یه‌كه‌مجار گه‌یشته هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا، ئه‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوو رای گه‌یاند كه ئه‌و ئه‌زمونه شه‌رڤانیه‌ی كه له ریزه‌كانی سوپای ئیسرائیل وه‌ریگرتووه بۆ پشتگیری كورده‌كان به‌كاری ده‌هێنێ كه بارودۆخی ئه‌و كوردانه زۆر له‌جوله‌كه ده‌چێت. سه‌ره‌تا قۆناغی ئاماده‌كاریی به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ تێپه‌راند. ئه‌و چه‌كداره ژنه‌كانی كورد گه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ناوچه جوگرافی و تۆگراقییه‌كان بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی خۆی به‌وان بدات و له هه‌نگاوێكی جیاواز دا ئه‌و وتی” ئه‌وان خوشكی ئێمه و كه‌سانی باشن، ته‌واو وه‌ك ئێمه ژیانیان خۆش ده‌وێت” ئه‌و كات جیل وتی” له سوپای ئیسرائیلی ده‌ڵێن شوێنمان كه‌ون، وه‌رن بزانین ئه‌مه بۆ داعش چی ده‌گه‌ینێ”.
جیل روزنبرج له‌مانگی رابردوو ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی 31 ساڵه‌ی خۆی گێرا و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و پیرۆزباییانه‌ی دایه‌وه كه له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرا و بۆ هاوڕێیانی نووسیوه” ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت ژیان جوانه” له‌دوایین په‌یامیشی له فه‌یسبووك كه ده رۆژ به‌ر له‌ئێستا نووسیویه‌تی ” په‌یجی تایبه‌تی فه‌یسبوكم له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه به‌رێوه ده‌برێت و ئه‌مه دوو هه‌فته ده‌بیێت و بۆیه تكام وایه نامه‌م بۆ مه‌نیچرن و چونكه ئه‌وه من نیم”.

