سكرتێری رۆژنامه‌وانی بارزانی : هیچ جۆره تووڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووه
نوچەنێت.هەولێر:
لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا،سكرتێری رۆژنامه‌وانی نێچیرڤان بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەكاتەوە و دەڵێت،هیچ جۆره تووڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووه.
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
هیچ نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدادا نه‌بووه
هه‌ندێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه گوایه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دانوستانه‌كانی به‌غدادا تووڕه بووه و پێی‌خۆش نه‌بووه به‌ڕێز حسێن شه‌هرستانی كه پێشتر وه‌زیری نه‌وتی عیراق بووه، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات!.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م هه‌واڵه كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و ته‌واو دروستكراو و هه‌ڵبه‌ستراوه، چونكه پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه، هیچ جۆره تووڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووه، كه له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه ده‌چن و به هه‌مان شێوه‌ش به‌رده‌وامن. ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه و له هه‌موو كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر نیگه‌رانی و تووڕه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكوو به دیاریكراویش نێوانی هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و حسێن شه‌هرستانی زۆر ئاسایی و خۆش بووه.
سامی ئه‌رگۆشی
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیران.
1ی دیسه‌مبه‌ری 2014