كۆمه‌ڵی ئیسلامی:گەر وابڕوات سبه‌ی ميليشيا شیعەكان شه‌ڕی كورد ده‌كەن
نوچەنێت.هەولێر:
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی توند له میلیشیا شیعه‌كان ده‌گرێت به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند مزگه‌وتێك له ناحیه‌ی سه‌عدیه و دەشڵێت،شه‌ڕی داعش به ڕووخاندنی مزگه‌وته‌كانی سوننه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش باشترین خزمه‌ت به داعش ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسيويەتی”میلیشیا شیعه‌كان شه‌ڕی داعش به ڕووخاندنی مزگه‌وته‌كانی سوننه ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ش باشترین خزمه‌ته به داعشی ده‌كه‌ن“.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ش پرسێت”ئه‌ی هه‌ڵۆێستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و یه‌كێتی نیشتمانی چیه به تایبه‌ت روخاندی مزگه‌وتی محمود پاشای جاف له سه‌عدیه كه ره‌مزێكی كورده له‌و شاره“.
حه‌كیم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات”ئه‌گه‌ر وابێت داعشه‌كانی شیعه‌و داعش جیاوازیان چیه؟ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه سیاسه‌تی داعشانه‌ی هه‌ندێ له شیعه‌كان داعشی دروست كردوه“.
ناوبراو رونيشكردوەتەوە”ئه‌گه‌ر میلیشیا شیعه‌كان ئه‌وه‌نده دژی سوننه‌ن،خۆ كوردیش سوننه‌یه كه وابێت ئه‌مرۆ یا سبه‌ی شه‌ری ئێمه و هه‌وڵی به شیعه كردنیشمان ده‌ده‌ن“.
به بڕوای وته‌بێژی كۆمه‌ڵ”ئه‌وه‌ی كه چه‌كداره شیعه‌كان له دوز و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و بازگه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه كه كورد له سه‌ری بوه‌ستێت“.