دزه‌یی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی كوردی بۆ به‌غدا: هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه
نوچەنێت.هەولێر:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی كوردی بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی ن‌كراوه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆسیا هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا،
دوایه ئه‌وه‌ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەمە 30ی نۆڤەمبەری 2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان،بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆیه‌كى جددى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواتریش و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجام دا‌و تائێستاش هیچ شتێك یه‌كلای نه‌بوه‌ته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی راگه‌یاندوه”دوێنێ یه‌كشه‌ممه 30ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، له یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌غدا، چه‌ندین دیداری پرۆتۆكۆلی له نێوان شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی عیراقی ئه‌نجام دران“.
دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی”هێشتا هیچ شتێكی كۆنكرێتی نه‌كراوه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه فه‌رمییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆسیا هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن هه‌ردوو تیمی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان، ڕاگه‌یانراوی فه‌رمی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه“.