كۆبوونەوەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەستی پێكرد

0

sarokayatiكۆبوونەوەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەستی پێكرد

نوچەنێت-سۆمەریە نیوز

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆككۆماری عێراق، ئێوارەی یەكشەممە 30ی نۆڤەمبەر هەر سێ‌ سەرۆكایەتی (پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی كۆمار) لە نوسینگەی فوئاد مەعسوم كۆبوونەتەوە و تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكەش سەردانی نێچیرڤانییە بۆ بەغداد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە هەربەكە لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان و فوئاد مەعسوم سەرۆكی عێراق لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن.
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە مەبەست لە كۆبوونەوەكە باس كردنی دواهەمین رووداو و پێشكەوتنە سیاسی و ئەمنییەكانە لەنێویاندا مەسەلەی سەردانی نێچیرڤانی بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا.
شیاوی وتنە بەیاننامەی ئەمڕۆی نوسینگەی عەبتدی، سەردانەكەی نێچیرڤانی بە “سەركەوتوو” لە قەڵەمدابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com