ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆك كۆمار و بارزانی

0

fuadناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆك كۆمار و بارزانی

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەو بارزانی دووپاتیكردەوە كە گەیشتن بە چارەسەری واقیعی لەبارەی پرسە هەڵواسراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ؛ لەپێشەنگی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا ئێوارەی ئەمڕۆ 30ـی نۆڤەمبەری 2014 د.فوئاد مەعسوم سەرۆكی كۆماری عیراقی فیدراڵ لە كۆشكی ئاشتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لەوەزیر و راوێژكاران پێكهاتبوو“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حكومەت”لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆماری عێراق بەخێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی و كوردستان و شاندی یاوەری كرد و هەروەها كار و ئەركی هەمەلایەنە بۆ گەیشتن بەچارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دووپاتكردەوە بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هەموولایەكدا بێت و ببێتە هۆكارێك سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەموو عێراقدا یەك بخات“.

لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردەوە كە گەیشتن بە چارەسەری واقیعی لەبارەی پرسە هەڵواسراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ؛ لەپێشەنگی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هەموو عیراقدا بێت. رونیشیكردەوە كە شاندی حكومەتی هەرێم لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا و بەتایبەت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق؛ كەشێكی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەسەر كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا بەدیكرد“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com