پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی یەكلای بویەوە و د.هەڤاڵیش نەبوە پارێزگار
نوچەنێت.هەولێر:
دوى ئەوەی دانانی پارێزگاری سلێمانی، بووەتە گرێکوێرەیەکی سیاسی،کە دەستی ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەلایەن خەڵکی شارەکەوە توانای کردنەوەی نەبوو،خرايە دەستی پێنج حیزبەكە و ئەوانیش پێیان یەكلای نەكرایەوەو لەئیستاشدا پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی یەكلای بویەوە.
دواى ئەوەی چەندین مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکانی کوردستان تێدەپەڕێ و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیتوانی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکێک بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت، هۆکاری ئەوەش ئەوە بوو کەهیچ کام لەلیستە براوەکانی هەڵبژاردن، دەنگی زۆرینەی پەنجا کۆ یەکیان بەدەست نەهێناوە، بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانیش ئەو پرسانە بەدەنگی زۆرینەی پەنجا کۆ یەک یەکلایی دەکرێتەوە، یەکێتی هێڵی سوری لەسەر کاندیدی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی هەبوو،لەئیستاش یەكێتی گۆڵەكەی لە گۆڕان كرد.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به‌به‌رده‌وامیی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.
وتیشی: “تا ڕاده‌یه‌كی زۆر زۆر له‌یه‌ئكتر نزیكبوونه‌ته‌وه تا بگه‌نه ئه‌نجام له‌سه‌ر پۆسته‌كان و گه‌یشتنه هه‌ر ئه‌نجامێكیش، بۆ راگه‌یاندنه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هەمان سایت، بڕیاره سبه‌ینێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنه‌وه و بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان،پۆسته‌كان به‌كلابوونه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه پارێزگاری سلێمانی له دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ یه‌كێتی بێت و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش بۆ گۆڕان ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو شاری سلێمانی پۆستی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك وه‌رده‌گرێت وه‌ك ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.