دوای ئه‌و چوار تیرۆریستی سه‌ر به‌داعش خۆیان له‌نزیك ده‌روازه‌ی كۆبانی- توركیا ته‌قانده‌وه، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوای روونكردنه‌وه له‌توركیا ده‌كه‌ن و جه‌ختیش
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و تیرۆریستانه له‌ناو توركیاوه هاتوونه‌ته كۆبانی.
ناصر حاجی مه‌نسور به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ” ئه‌و تیرۆریستانه له خاكی توركیاوه هاتوو” به‌دووریشی نازانێ به ئاگاداری هێزه‌كانی توركیاوه هاتبن، ئه‌وه‌ش ره‌تناكاته‌وه كه دوور له‌خواستی توركیا سنوریان به‌زاند بێت. به‌ڵام ده‌ڵێ” به‌ر هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت توركیا ده‌بێت لێكۆلینه‌و له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات و روونكردنه‌وه بدات”.