نوچه نێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به ژنان له‌لایه‌ن كانتۆنی جه‌زیره‌وه له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ره‌ندا قه‌سیس سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌لمانی ئۆپۆزسیۆنی سوری له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌وه ده‌ڵێ”كورد سه‌لماندی كه‌له‌پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریا مۆدێرن تره”.
یاساكه‌ی كانتۆنی جه‌زیره به‌ژماره 22 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك یاسایه له‌خزمه‌ت ژنان دایه، ره‌ندا قه‌سیس كه كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریایه ده‌قی یاساكه‌ی له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌فه‌یسبووك بڵاوكرۆدته‌وه و كۆمێنتی خۆی له‌باره‌یه‌وه نوسیوه.