نوچه نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه په‌نجا په‌رله‌مانتار ئیمزایان له‌سه‌ر داوایه‌ك كردووه كه داوا ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت به داگیركردنی موسڵ ئه‌نجام بدات
عه‌بدولره‌حمان لویزی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای كردووه كه په‌نجا په‌رله‌مانتار ئیمزایان له‌سه‌ر داوایه‌ك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی دانیشتنێكی تایبه‌ت به موسڵ ئه‌نجام بدات و باس له‌وه بكرێت كه چۆن ئه‌م شاره كه‌وتۆته ده‌ست داعشه‌وه هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و دانیشتنه تایبه‌ته له‌و ماوه‌یه‌دا بكرێت، چونكه پشووی په‌رله‌مان كه له‌دووسبه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات ماوه‌ی مانگێكی ته‌واو ده‌خایه‌نێت.