نوێترین په‌یامی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی داعش
نوچەنێت.هەولێر:
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێنجه‌مین په‌یامی له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی گروپی داعش و هه‌ڵوێسته‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌و تییدا جارێكی تر كرده‌وه‌كانیان به ناشه‌رعی وه‌سف ده‌كات.
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێنجه‌مین په‌یامی خۆی له ژێر ناونیشانی به‌رگریی كردنی هه‌ر گه‌لێك له كۆمه‌ڵگاو نیشتیمانه‌كه‌ی،ئه‌ركێكی شه‌رعییه تایبه‌ت به كرده‌وه‌كانی داعش بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵدا كەكەناڵی پەیامی ئەو حیزبە بڵاوی كردوتەوەو تێدا هاتووه” یه‌كێك له هه‌ڵوێست‌و ڕه‌فتاره چه‌وته‌كانی(داعش)بریتی بوو له په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان،له حاڵێكدا كه هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك له نێواندا نه‌بوو،وه سه‌ره‌نجام شه‌ڕو كوشتارێك له نێواندا به‌رپابوو “كه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و ناشزانرێ كه‌ی كۆتایی دێ” وه ئه‌و شه‌ڕه به گران ته‌واو بوو، هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان كه چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی وای نه‌ده‌كردو، هه‌م بۆ ڕێكخراوی (داعش)یش! “.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ راشیده‌گه‌یه‌نێت”گه‌لی كورد كه تاكه گه‌لێكی سته‌مدیده‌ی سه‌ر زه‌مینه،له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی دنیا بوونی نه‌بێ“.
مامۆستا عه‌لی باپیر به ئه‌ركێكی شه‌رعیی گه‌وره‌ی سه‌ر شانی هه‌ر تاكێكی گه‌لی كوردی ده‌زانێت،كه به‌پێی توانا به‌رگریی له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بكات،له هه‌موو به‌شه‌كانی (كوردستان)دا باكوور‌و باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای، وه هه‌ر كه‌سێك له‌و پێناوه‌دا بكوژرێ،مادام مسوڵمان بێ و،وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعیی پێی هه‌ڵسێ،پله‌ی شه‌هیدی هه‌یه“.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ماوه‌ی رابردوو چوار په‌یامی تری له‌شێوه‌ی زنجیره‌یی له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی گروپی داعش و په‌لاماردانی ناوچه كوردییه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه چاوه‌رێ ده‌كرێی له ماوه‌ی داهاتوودا په‌یامی شه‌شه‌میش بڵاو بكاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئاڵقه‌ی پێنجه‌می زنجیره‌ی: (په‌ڕگیریی‌و ده‌رهاویشته‌كانی‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری) به‌ناونیشانی: {به‌رگریی كردنی هه‌ر گه‌لێك له كۆمه‌ڵگاو نیشتیمانه‌كه‌ی، ئه‌ركێكی شه‌رعییه}
ئاڵقه‌ی پێنجه‌م:
بسم الله الرحمن الرحیم:
یه‌كێك له هه‌ڵوێست‌و ڕه‌فتاره چه‌وته‌كانی (داعش) بریتی بوو له په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان، له حاڵێكدا كه هیچ گرفت‌و كێشه‌یه‌ك له نێواندا نه‌بوو، وه سه‌ره‌نجام شه‌ڕو كوشتارێك له نێواندا به‌رپابوو “كه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و ناشزانرێ كه‌ی كۆتایی دێ” وه ئه‌و شه‌ڕه به گران ته‌واو بوو، هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان كه چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی وای نه‌ده‌كردو، هه‌م بۆ ڕێكخراوی (داعش)یش!
ئنجا ئێمه له‌م ئاڵقه‌یه‌دا بۆ به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك‌و، لابردنی هه‌ر ته‌مومژێك له‌به‌ر چاوان، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ته‌وژمی ئیسلامییه‌وه، ده‌رباره‌ی حوكمی به‌رگریی كردن له وڵات‌و نشتیمان‌و خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگا، له كاتێكدا كه په‌لامار ده‌درێن‌و ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر، له‌به‌ر تیشكی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی به‌پێزو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێز “صلی الله علیه وسلم”دا‌و، له چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا چه‌ند ڕاستییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- به‌رگریی له خۆكردن، شتێكی خواڕسك (فگری)ه، له هه‌موو ژیاندارێكدا:
به‌ڵێ خوای كاربه‌جێ هیچ ژیاندار (حیّ)ێكی دروست نه‌كردوه، كه هه‌ستی به‌رگریی له خۆكردن (شعور الدفاع عن الژات)و خۆپاراستنی تێدا دانه‌نابێ‌و، فێری نه‌كردبێ، چۆن بوونی خۆی درێژه پێبدات‌و بپارێزێ له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لـێده‌كه‌ن.
وه ئه‌وه یاسا (سنه)یه‌كی گشتیی خوایه، له هه‌موو ژیانداران (أحیا‌و)دا، هه‌ر له (ئه‌میبا)وه بگره كه ژیاندارێكی یه‌ك خانه‌ییه، هه‌تا نه‌هه‌نگ‌و فیل.
فه‌رمایشتی خواش له‌سه‌ر زمانی مووسا “سه‌لامی خوای لێبـێ” له وه‌ڵامی فیرعه‌وندا كه ده‌پرسێ: {فَمَن رَّبُّكُمَا ێا مُوسَی} گه -49-، واته: ئنجا ئایا په‌روه‌ردگارتان كێیه، ئه‌ی مووسا؟!! كه ده‌فه‌رموێ: {رَبُّنَا الَّژِی أَعْگَی كُلَّ شَیْ‌وٍ خَلْقَهُ پُمَّ هَدَی} گه -50-، واته: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بوونی به هه‌موو شتێك داوه، پاشان ڕێنمایی كردوه “چۆن بژی‌و به‌ڕێوه بچێ”! به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتمان، چونكه بێگومان ئه‌و ڕێنمایی (هدایه)یه‌ی خوا، كه به هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆیداوه، به‌بێ هه‌ڵاواردن، چۆنیه‌تی خۆپاراستن‌و به‌رگریی له خۆكردنیشیان ده‌گرێته‌وه.
2- خوا “سبحانه وتعالی” به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سته‌مكارانی، به چاكه‌و به‌خششی خۆی له‌سه‌ر جیهانییان داناوه:
وه‌ك له كۆتایی به‌سه‌رهاتی (گالوت وجالوت)دا‌و پاش كوژرانی (جالوت) به ده‌ستی (داود) “سه‌لامی خوای لـێ بێ”، فه‌رموویه‌تی: {وَڵوْلاَ دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْچَهُمْ بِبَعْچٍ ڵفَسَدَتِ اڵ‌َرْچُ وَڵكِنَّ اللّهَ ژُو فَچْلٍ عَڵی الْعَاڵمِینَ} البقره -251-، واته: وه ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێك له خه‌ڵكی (خراپه‌كارو سته‌مكار)ی به هه‌ندێك خه‌ڵكی (به‌رگرییكار) به‌رپه‌رچ نه‌دابایه‌وه، سه‌ر زه‌مین تێكده‌چوو، به‌ڵام خوا خاوه‌ن چاكه‌و به‌خششه به‌سه‌ر جیهانییانه‌وه.
كه‌واته: به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سته‌مكارو ده‌ستدرێژییكه‌ران بۆ سه‌ر خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگایه‌كان، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه فیداكاریی ده‌كه‌ن‌و ئاماده‌نین مل بۆ سته‌مكاران‌و ملهوڕان نه‌وی بكه‌ن، یه‌كێكه له نیعمه‌ت‌و چاكه‌كانی خوای دادگه‌رو كاربه‌جێ له ژیانی مرۆڤـدا، چونكه به هۆی په‌ره‌ستاندنی سته‌م‌و ده‌ستدرێژییه‌وه، له‌لایه‌ن سته‌مكارانه‌وه، به هۆی نه‌بوونی به‌ره‌نگاریی‌و فیداكارییه‌وه، ژیانی مرۆڤـ له‌سه‌ر زه‌مین تێكده‌چێ‌و خێری پێوه‌نامێنێ.
ئنجا شایانی باسیشه كه خوای به‌رزومه‌زن به گشتیی باسی به‌رخۆدان‌و به‌رهه‌ڵستیی كردنی سته‌م‌و ده‌ستدرێژیی كردوه‌و، تایبه‌تی نه‌كردوه به ئه‌هلی ئیمانه‌وه، كه‌واته: به‌ره‌نگاریی‌و فیداكاریی‌و مل نه‌دان بۆ سته‌م‌و ده‌ستدرێژیی به ڕه‌هایی شتێكی باشه‌و، نیعمه‌ت‌و به‌خششێكی خواییه له هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌بێ‌و دژی هه‌ر سته‌مكارێك بێ.
3- خوا ستایشی خۆی كردوه، له‌سه‌ر نه‌هێشتن‌و دوابڕینیی سته‌مكاران:
وه‌ك خوای دادگه‌ر ده‌فه‌رموێ: {فَقُگِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّژِینَ ڤَڵمُواْ وَالْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ} اڵ‌نعام -251-، واته: ئنجا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی سته‌میان كردبوو، دوابڕاو (قڕه بڕ) بوون، وه ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كان.
كه‌واته: نه‌هێشتنی سته‌مكاران‌و سنوورشكێنان، چاكه‌و نیعمه‌تێكی خوای به‌رزو بێ وێنه‌یه، بۆیه به له‌به‌ین چوون‌و كۆتایی پێ هاتنیان، ده‌بێ سوپاس‌و ستایشی خوای به‌خشنده‌و به‌خشه‌ر بكرێ، چونكه بێگومان هه‌ر خوا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چاكه‌و خێر‌و خۆشییه‌كه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: {وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَه‌ٍ فَمِنَ اللَّهِ پُمَّ إِژَا مَسَّكُمُ الچُّرُّ فَإِڵیْهِ تَجْأَرُونَ} النحل -53-، واته: وه هه‌ر خۆشیی‌و چاكه‌یه‌كتان هه‌بێ، به‌س له خواوه‌یه، ئنجا هه‌ر كات زیانێكیشتان تووش بوو، ته‌نیا هاواری وی ده‌كه‌ن‌و لێی ده‌پاڕێنه‌وه (كه لێتان لابه‌رێ).
4- خوا فه‌رمانی كردوه‌كه له دژی كه‌سانێك بجه‌نگین كه له دژمان ده‌جه‌نگن، وه كه به‌رپه‌رچی ده‌ستدرێژیی‌و سته‌می ده‌ستدرێژكاران‌و سته‌مكاران بده‌ینه‌وه:
وه‌ك خوای زاڵ‌و مه‌زن فه‌رموویه‌تی:
أ/ {وَقَاتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ الّژِینَ یُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یُحِبِّ الْمُعْتَدِین} البقره -191-، واته: له‌ڕێی خوادا بجه‌نگن له‌دژی ئه‌وانه كه جه‌نگتان له‌دژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ستدرێژیی مه‌كه‌ن، بێگومان خوا ده‌ستدرێژكارانی خۆشناوێن، (دیاره مه‌به‌ست له ده‌ستدرێژیی لێره‌دا: جه‌نگ كردنه دژی كه‌سانێكی لاشه‌ڕو ئاشتییخواز، وه له‌كاتی جه‌نگدا كوشتنی خه‌ڵكی لاشه‌ڕو بێ زیان، وه‌ك ژن‌و منداڵ).
ب/ {فَمَنِ اعْتَدَی عَڵیْكُمْ فَاعْتَدُواْ عَڵیْهِ بِمِپْلِ مَا اعْتَدَی عَڵیْكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْڵمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِینَ} البقره -194-، واته: جا هه‌ركه‌س ده‌ستدرێژیی كرده سه‌رتان، وه‌ك ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدرێژیی بكه‌نه‌وه سه‌ر، وه پارێز له خوا بكه‌ن‌و، بزانن كه خوا له‌گه‌ڵ پارێزكاراندایه.
مه‌به‌ست له ده‌ستدرێژیی كردنه‌وه سه‌ر (فَاعْتَدُواْ عَڵیْهِ) به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سته‌م‌و ده‌ستدرێژییه‌و، له‌به‌ر (مشاكله) وشه‌ی ده‌ستدرێژیی بۆ به‌كارهاتوه.
ج/ {لاَ تَڤْلِمُونَ وَلاَ تُڤْڵمُونَ} البقره -279-، واته: وه نه سته‌م بكه‌ن‌و نه سته‌متان لـێ بكرێ.
دیاره جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگاریش “مادام نیشانه‌یه‌ك نه‌بێ كه مه‌به‌ست پێیان ڕه‌وابوون‌و په‌سندبوون (الإباحه والنَّدب)ه”، پێویسته، كه‌واته: وه‌ك چۆن مرۆڤـ، هه‌روه‌ها خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگا، به سته‌مكردن‌و ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ر كه‌سانی دیكه، گوناهبارو تاوانباره، به هه‌مان شێوه‌ش، به بێده‌نگیی‌و بێ هه‌ڵوێستیی له‌به‌رانبه‌ر سته‌م‌و ده‌ستدرێژیی سته‌مكارو ده‌ستدرێژكارانیشدا، گوناهبارو تاوانباره.
5- پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” بابای كوژراوی به‌رگرییكار له دین‌و ژین‌و سامان‌و نشتیمان‌و كه‌س‌و كاری، به شه‌هید داناوه: وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی:
أ- (مَنْ قُتِڵ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِیدٌ، وَمَنْ قُتِڵ دُونَ عِرْچِهِ فَهُوَ شَهِیدٌ) (رَوَاهُ الْبُخَاڕیُّ برقم: (2480)، وَمُسْلِمٌ برقم: (141) الفقره اڵ‌ولی منه، واته: هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر سامانی بكوژرێ، شه‌هیده، وه هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر نامووسی بكوژرێ، شه‌هیده.
ب- (مَنْ قُتِڵ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِیدٌ، وَمَنْ قُتِڵ دُونَ أَهْلِهِ، أَو دون دَمِهِ، أَو دُونَ دِینِهِ، فَهُوَ شَهِیدٌ) (رَوَاهُ أَحْمَد برقم: (1652)، وَعَبْدُ بْنُ حُمَید برقم: (106)، وَأَبُو دَاوُدَ برقم: (4772)، وَالتِّرمِژِیُّ برقم: (1421) وَقَاڵ: حَسَنٌ صَحِیحٌ، وَالنَّسَائِیُّ برقم: (4095)، وَأَبُو ێعْڵی برقم: (949)، واللّفْڤُ ڵ‌َبی دَاوُد، قَاڵ الشیخ اڵ‌َلبَانی: صَحِیح)، واته: هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر ماڵ‌و سامانی بكوژرێ، ئه‌وه شه‌هیده، وه هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر خێزانی، یان له‌سه‌ر خوێنی، یان له‌سه‌ر ئایینی بكوژرێ، ئه‌وه شه‌هیده.
ج- {عَنْ أَبِی هُرَیْرَه‌َ قَاڵ جَا‌وَ رَجُلٌ إِڵی رَسُولِ اللّهِ صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَسَلّم فَقَاڵ: ێا رَسُوڵ اللّهِ! أَرَأَیْتَ إِنْ جَا‌وَ رَجُلٌ یُڕیدُ أَخْژَ مَالِی؟ قَاڵ: «فَلاَ تُعْگِهِ مَاڵكَ»، قَاڵ: أَرَأَیْتَ إِنْ قَاتَڵنِی؟ قَاڵ: «قَاتِلْهُ»، قَاڵ: أَرَأَیْتَ إِنْ قَتَڵنِی؟ قَاڵ: «فَأَنْتَ شَهِیدٌ»، قَاڵ: أَرَأَیْتَ إِنْ قَتَلْتُهُ؟ قَاڵ: «هُوَ فِی النَّاڕ»} (رَوَاهُ مُسْلِمٌ برقم: (1915))، واته: پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ! ڕات چییه، ئه‌گه‌ر پیاوێك هات ویستی ماڵه‌كه‌م لـێ بستێنێ؟ فه‌رمووی: سامانه‌كه‌تی مه‌ده‌یه، گوتی: ڕات چییه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردم؟ فه‌رمووی: شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه، گوتی: ئه‌دی ئه‌گه‌ر كوشتمی؟ فه‌رمووی: تۆ شه‌هید ده‌بی، گوتی: ئه‌گه‌ر من ئه‌وم كوشت؟ فه‌رمووی: ئه‌و له ئاگر “ی دۆزه‌خ”دا ده‌بێ.
هه‌ڵبه‌ته له‌و پێنج بڕگه‌یه‌شه‌وه كه ڕابردن، زۆر باش ڕوون بۆوه، كه به‌رگریی كردنی هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دین‌و ژین‌و خه‌ڵك‌و خاك‌و سامان‌و ئاساییشی خۆی، نه‌ك هه‌ر دروست‌و ڕه‌وا (جائز، مباح)ه، بگره پێویست (واجب)یشه‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی شه‌رعییه، كه مسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پاداشتیان هه‌یه‌و، به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی تێدا كردنیشیه‌وه، به گوناهبار داده‌نرێن‌و، دووچاری سزای خوای دادگه‌ر ده‌بن.
كه‌واته: گه‌لی كورد كه تاكه گه‌لێكی سته‌مدیده‌ی سه‌ر زه‌مینه، له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی دنیا بوونی نه‌بێ، واته: له شێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی یه‌كگرتووی دانپێداهێنراودا، نه‌ك هه‌ر ماف، بگره ئه‌ركێكی شه‌رعیی گه‌وره‌ی سه‌ر شانیه‌تی، كه به‌پێی توانا‌و بۆ لوانی، به‌رگریی له بوون (وجود)و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بكات، له هه‌موو به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی (كوردستان)دا: باكوور‌و باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای، وه هه‌ر كه‌سێك له‌و پێناوه‌دا بكوژرێ، مادام مسوڵمان بێ‌و، وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعیی پێی هه‌ڵسێ، پله‌ی شه‌هیدی هه‌یه.
له ئاڵقه‌ی داهاتووشدا زیاتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه: شه‌هیدیی چییه‌و شه‌هید كێیه؟!
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك پێشتریش گوتمان:
خودی به‌رگریی له‌خۆكردن: خوێن،ئایین، سامان، نیشتیمان، ئابڕوو و كۆمه‌ڵگا، له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێ‌و به‌هه‌ر پاڵنه‌رێك بێ، بۆ ژیانی دنیا هه‌رباشه‌و، خوا به‌رهه‌ڵستیی‌و به‌رگریی‌و به‌رخۆدانی سته‌ملێكراو و چه‌وساوانی له‌به‌رانبه‌ر سته‌مكارو ده‌ستدرێژكاراندا، به‌چاكه‌و نیعمه‌تی خۆی داناوه، به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌و فه‌رمووشیه‌تی: تێكۆشان‌و به‌رخۆدان‌و فیداكاریی، مایه‌ی پارێزرانی سه‌رزه‌مینه له خراپه‌كاریی‌و تێكچوون: (…وَڵوْلاَ دَفْعُ اللّهِ النَّاسَ بَعْچَهُمْ بِبَعْچٍ لَّفَسَدَتِ اڵ‌َرْچُ وَڵـكِنَّ اللّهَ ژُو فَچْلٍ عَڵی الْعَاڵمِینَ) البقره -251-.
عــه‌لــی بــاپـــیـــر
7/ صفر/ 1436
29/11/2014
هه‌ولــێــر
چاوه‌ڕوانی ئاڵقه‌ی شه‌شه‌م بن