نه‌وشیروان مسته‌فا: گرێبه‌ست و رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێك نییه
نوچەنێت.هەولێر:
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، هیچ گرێبه‌ست و رێكه‌وتنێك له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تردا نیه وته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا چاكسازیی ریشه‌ییه و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی تێده‌په‌ڕێنن.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویان كردوه‌ته‌وه”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان به‌ئاماده‌بونی (64) ئه‌ندام یه‌كه‌م كۆبوه‌وه و تێیدا نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی له وته‌یه‌كدا باسی له رۆڵی ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی پڕۆسه‌ی سیاسی و هۆشیاری له كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به دۆخی سیاسی و ئیداری و ئه‌منی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه كرد“.
نه‌وشیروان مسته‌فا،رونیشیكرده‌وه كه”بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كرداری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سیسته‌می سیاسی هه‌رێمدا ده‌ستپێكردوه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هیچ گرێبه‌ست و رێكه‌وتنێك له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تردا نیه“.
ناوبراو وتیشی”ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا چاكسازیی ریشه‌ییه و هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی تێده‌په‌ڕێنن“.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به سه‌نگ و قورسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش“.