نوچه نێت
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌له‌سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كانی كۆبانی له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 19.340 ئاواره و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش كه‌مپێكی دیكه بۆ ئاواره‌كانی كۆبانی له‌هه‌ولێر بكرێته‌وه.
له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیروان عابد، کارگێری کەمپی قوشتەپە، باسی له‌كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی نوێ كردووه و ده‌ڵێ” چاوەڕواندەکرێت کەمپەکە نزیکەی 800 خێزان لەخۆبگرێت و لەسەرەتای ساڵی نوێ بکرێتەوە. ئێستا 1,971 پەنابەری کۆبانێ هاوشانی پەنابەرانی تری کوردی سوریا لە کەمپی قوشتەپە دەژین کە ئابی 2013 کراوەتەوە”. هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ی دا باس له‌ئاماری ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ” تاوەکو ئێستا 19,340 پەنابەری کۆبانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون لەوەتەی داعش دەستیکردووە بە پەلاماردانی ئەو شارە کوردییە، چەند مانگێک لەمەوبەر. لەمیانیان نزیکەی 10,600 لەگەڵ کەس و کاریان لە هەولێر دەژین”.