ئومێد خۆشناو له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران : نه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌به‌ره نه په‌رله‌مانتارانیش فه‌رمانبه‌رن
نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌ی و فراكسیۆنی یه‌كێتی داوایان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردبێت ئۆتۆمبێیان بۆ بكڕدرێت و ده‌ڵێت،ئه‌وبابه‌ته دوره له‌ڕاستیه‌وه‌و داواكردن و راگرتنی په‌یوه‌سته به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان و زۆرباشیش له‌مه‌رامی پشت ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ین و راستیه‌كانیشمان له‌لایه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناونیشانی(ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێل بۆپه‌رله‌مانتاران)بڵاویكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی”له چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن وابڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی فشارده‌كه‌ن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل وله‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ومه‌رج دانراوه.باسكردنی ئه‌و بابه‌ته جگه له درۆیه‌كی گه‌وره ومه‌رامێكی دیاری كرا‌و چیترنیه‌و دووره له‌ڕاستیه‌وه“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندوه”له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان شێوازی ته‌وافق پیاده ده‌كرێت و بۆهه‌ر بڕیارێك جگه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسێۆنه‌كانیش به‌شدارن واته له‌باشی وخراپیه‌كان هه‌موومانین وكه‌س نه‌ده‌توانێ خۆی بكاته خاوه‌ن ونه‌كه‌سیش ده‌توانێ لێی رابكات“.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی پۆسته‌كه‌یه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێل بۆپه‌رله‌مانتاران
(نه به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌به‌ره نه په‌رله‌مانتارانیش فه‌رمانبه‌رن)
(ئومێدخۆشناو)
له چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن وابڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی فشارده‌كه‌ن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل وله‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ومه‌رج دانراوه.
باسكردنی ئه‌و بابه‌ته جگه له درۆیه‌كی گه‌وره ومه‌رامێكی دیاری كرا‌و چیترنیه‌و دووره له‌ڕاستیه‌وه.
هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه‌نه‌ك كه‌سێكی دیاری كرا‌و ته‌واو بڕیار به‌ده‌ست بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌زانێ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان شێوازی ته‌وافق پیاده ده‌كرێت و بۆهه‌ر بڕیارێك جگه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسێۆنه‌كانیش به‌شدارن واته له‌باشی وخراپیه‌كان هه‌موومانین وكه‌س نه‌ده‌توانێ خۆی بكاته خاوه‌ن ونه‌كه‌سیش ده‌توانێ لێی رابكات.
بابه‌تی كڕین و نه‌كڕینی سه‌یاره‌ی په‌رله‌مانتارانیش یه‌كێك له‌وبابه‌تانه بوه‌چه‌ندجارێك باسكراوه‌وپه‌رله‌مانتارانی ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان بووینه، نه‌ك ته‌نها پارتی و یه‌كێتیه‌كان.
تاكه هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته‌ش قه‌یرانی دارایی كوردستان بوه‌وبه‌س نه هۆكارێكیتر، بۆدڵنیایی هه‌موولایه‌ك ده‌ڵێین هه‌م داواكاریه‌كه هه‌م راگرتنی ئه‌و بابه‌ته هه‌موولایه‌ك بوینه و له‌گفتوگۆی نێوان سه‌رۆكایه‌تی وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بڕیاری لێدراوه.
به‌هه‌مان شێوه باسكردن له‌وه‌ی مه‌رج دانراوه تاسه‌یاره‌كان به‌ناوی په‌رله‌مان بێت وبه‌ناوی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان نه‌بێت، جارێ هێشتا نه‌كڕاوه تا بڕیاری وا هه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وبابه‌ته‌ش كۆده‌نگیه‌ك هه‌بوه له‌وه‌ش هه‌موومان به‌شداروبه‌رپرسیارین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وبابه‌ته‌له‌خولی پێشوش زۆرنان وپیازی پێوه خوراوئه‌ندامانی تێكڕای فراكسیۆنه‌كان وه‌ریانگرت ونوقه‌شیان نه‌كرد و پاره‌كه‌شیان لوشداوكه‌چی هه‌مدیسان پارتی و یه‌كێتیان پێتاوان باركرد!
شاره‌زایانی كاری په‌رله‌مانی باش ده‌زانن نه به‌ڕێزسه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌به‌ره‌و نه به‌ڕێزان په‌رله‌مانتاران فه‌رمانبه‌رن وئیداره‌ی په‌رله‌مان شتێكه‌وئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش شتێكیترن، تابتوانرێت بڕیاریان له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ ومه‌رجیشیان بۆدابنرێ. ئه‌وه ئێمه‌نین وا ده‌ڵێین به‌ڵكو ئه‌وه‌یاساوڕێسكانن واده‌ڵێن.
له‌كۆتایدا جارێكی‌تر ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وبابه‌ته دوره له‌ڕاستیه‌وه‌و داواكردن و راگرتنی په‌یوه‌سته به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان و زۆرباشیش له‌مه‌رامی پشت ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ین و راستیه‌كانیشمان له‌لایه.