ترلیۆن دیناری ئاواره‌كان دیار نییه
نوچه نێت
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی داواده‌كات لیژنه‌ی باڵای ئاواره‌كان كه له‌لایه‌ن ساڵح موتڵه‌گه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له گه‌نده‌ڵكاران پاك بكرێته‌وه و ده‌شڵێ” ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان كراوه و نزیكه‌ی ترلیۆن دینار ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نییه”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامی دا، ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێ” ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی روو له‌وڵات ده‌كات وئه‌و بارانه‌ی كه ده‌بارێ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كانه‌وه ده‌بێت، لیژنه‌ی باڵای ئاواره‌كانیش فه‌شه‌لی هێناوه ” داواش ده‌كات ئه‌ندامه گه‌نده‌ڵكاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ربكرێت” ڤیان بانگه‌وازیش ده‌كات كه كۆنگه‌ریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی ناو عێراق ببه‌سترێت و وردبینی له‌و پاره‌یه بكرێت بزانرێت له‌ماوه‌ی رابردوو چۆن خه‌رج كراوه”