نوچه-نێت
ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له لێدوانێكی رای ده‌گه‌ێنێ ” پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ 2015 كۆپی بودجه‌كانی پێشووه كه كۆمه‌ڵێك كێشیان تێدا بوو ده‌بوونه
هۆی كۆشپ دروستكردن له قبوڵكردنی له‌په‌رله‌مان”.
ئه‌م ئه‌ندامه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێدوانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست داواه له‌لێدوانه‌كه‌ی ده‌ڵێ” پرۆژه یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی فیدرال پێویستی به توێژینه‌وه‌ی ورد هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌كانی دانوستانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تا به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی پێ بدرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا گونجاو بێت”. وا بریاره ئه‌مرۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌مرۆ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌دووری ده‌زانێت پرۆژه یاساكه وا به‌زوویی بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.