پسپۆران : بەبێ‌ جەنگیش داعش هەر دەدۆڕێت

0

A member loyal to the ISIL waves an ISIL flag in Raqqaپسپۆران : بەبێ‌ جەنگیش داعش هەر دەدۆڕێت

نوچەنێت- رۆیتەرز

پسپۆرانی بواری قەڵاچۆكردنی تیرۆری نێودەوڵەتی دەڵێن توندڕەوەكانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە كۆتاییدا لە عێراق و سوریا بەهۆی نەبونی دارایی تەواو بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییان جەنگ دەدۆڕێنن.
چارلز بریسارد شارەزا لە بواری پاڵپشتی دارایی تیرۆر لە راپۆرتێكدا كە سەرەتای ئەم مانگە بۆ دامەزراوەی تۆمسۆن رۆیتەرزی ئامادە كردووە دەڵێت” تێچووی بەڕێوەبردنی حكومەتێكی تەواو لە پێدانی مووچە و هێزەكانی سوپا و بەڕێوەبردنی ڕێگەوبان و خوێندنگە و نەخۆشخانەو تۆڕەكانی كارەبا و ئاو زۆر لە سەرووی توانای داعشەوەیە.”
بریسارد دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكەی و لە چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژی پێنجشەممە 27ی نۆڤەمبەر وتی ” لەوانەیە ڕۆژێك بێت دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی لە داعش هەڵگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن بەتایبەتی لە عێراق”
بریسارد وای دەبینێت كە سەرۆكی هۆزە عەرەبیەكان دەتوانن بڕیار لە چارەنوسی داعش بدەن هەروەك چۆن لە ساڵەكانی 2006 و 2007 هۆزەكان دەورێكی سەرەكیان گێڕا لە جەنگی دژی ڕێكخراوی قاعیدە لە عێراق بە پشتگیری ئەمریكا.
هۆزە عەرەبییەكان لەو كاتەوە پشتگیرییان بۆ داعش پەرەیسەندوە كە حكومەتی زۆرینەشیعەی بەغدا بە سەرۆكایەتی مالیكی سەرۆك هۆزە سوننییەكانی فەرامۆشكرد و هیچ رۆڵێكی پێنەدان لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانیاندا.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی تۆمسۆن ڕۆیتەرز “دەوڵەتی ئیسلامی : پاڵپشتی كردنی دارایی تیرۆر” بارودۆخی سیاسی لە عێراق و سوریا بوە هۆی باڵادەست بوونی داعش لە خاكی عێراق و شامدا .
لە راپۆرتەكەدا هەروەها هاتووە كە داعش دەوڵەمەندترین ڕێكخراوی تیرۆرستیە لە جیهاندا كە داهاتەكەی بە 2.9 ملیار دۆلاری ساڵانە دەخەمڵێنرێت كە زۆربەی لە نەوت و پرۆژەكانی غاز و كشتوكاڵی ئەو شوێنانەوە دەست دەكەوێت كە لەژێر دەستیدان، هەر ئەویش كارگە و پاڵاوگە و بانكەكان بەڕێوە دەبات.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە داعش مانگانە نزیكەی 30 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت كە 12% ی ئەو داهاتەی لە سەپاندنی باجەوە دەست دەكەوێت.
ئەو باجانەش بریتین لە باجی ڕاكێشانی پارە لە حسابی بانكەكان و باجی سەر هەر بارهەڵگرێك كە لە ئەردەن و سوریاوە دێتە عێراقەوە كە نرخەكەی 800 دۆلارە بۆ هەر بارهەڵگرێك، هەروەها باجی سەر بەتاڵان بردنی شوێنەوارەكان و سەرانەی سەر ئەوانەی كە موسڵمان نین.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە سەرچاوەكانی داهاتی داعش بەمشێوەیە: 38% لە نەوتەوە ، 17% لە گازەوە ، 4% لە كارەكانی فڕاندن و پارە وەرگرتن 2% لە هاوكاری داراییەوە و ئەویتریشی لە بەرهەمەكانی فۆسفات و چیمەنتۆ و گەنم و جۆوە دەستدەكەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com