شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە دەچێتە بەغدا

0

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە دەچێتە بەغداbarzanu waziry
نوچەنێت.رووداو:
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 30/11/2014،شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆببێتەوە،بە مەبەستی چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی دیكەی نێوان هەولێر و بەغدا.

سایتی رووداو ئاشكرای كردوە،رۆژی یەكشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2014، شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ هەریەك لە د. فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران و سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

ئەندامانی شاندەكە بریتین لە قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆكی حكومەت،د.ئاشتی هەورامی،وەزیری سامانە سرووشتییەكان،رێباز حەملان،وەزیری دارایی،د. عەلی سندی،وەزیری پلاندانان،سەفین دزەیی،وتەبێژی حكومەت و د. ئامانج رەحیم،سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران. هەروەها لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراقیش ئامادەدەبێت.

رۆژی 13/11/2014، لە كۆبوونەوەیەكدا نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی گشتیر رێككەوتننامەیەكی سەرەتاییان واژۆكرد،بەپێی رێككەوتنەكە حكومەتی هەرێمی كوردستانە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكات و بەغداش 500 ملیۆن دۆلار رەوانەی هەولێر بكات.

زیاتر لە هەفتەیەكە هەولێر دەستی بە هەناردەكردنی نەوتەكە كردووە و دوێنێش تەواوی پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.لە خاڵی سێیەمی رێككەوتنەكەشدا هاتبوو،كە لە ئایندەیەكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدا بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com