بزوتنەوەی گۆڕان:هیچ حیزبێك بەئەندازەی یەکگرتوو ئارەزوی چونە ناو دەسەڵاتی نییە
نوچەنێت.هەولێر:
پەرلەمانتارێكی پیشوی بزوتنەوەی گۆڕان رایگدەگەێنێت،لەوحزبانەی لەمەیدانەکەدان هیچ کامیان بەئەندازەی یەکگرتو ئارەزویان بۆ چونە ناو دەسەڵاتەوە نیە،دەشڵێت،بەشداری یەکگرتوو بەوەزارەتی کارەبا لەحکومەت بۆ جوێن پێدان نەبێ بۆچییە؟لەسەعاتێکا پێنج جاركارەبا ئەبڕێ.
ئیسماعیل گەڵاڵی،پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەخولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان،لەبابەتێكدا بەناونیشانی(کارەباکەی یەکگرتوو)كەلەئەكاونتی تایبەتی خۆی بڵاوی كردوتەوە نوسیویەتی”لەو حزبانەی لەمەیدانەکەدان هیچ کامیان بەئەندازەی یەکگرتوو ئارەزویان بۆ چونە ناو دەسەڵاتەوە نیە من لەنهێنی ئەم عەشقەی یەکگرتوو تێناگەم!! “.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت”بەشداریکردنی حکومەت باشە بەڵام کەی و چۆن کام بەشداری بەچی وەزنێک و بەکام وەزارەت،تازە گۆڕان جاڕنامەی بەشداری حکومەتیان ڕاگەیاند بو لەگەڵ پارتی یەکگرتووش بێزوی دەکرد به کارێکی واوە نازونوزشی دەکرد“.
ناوبراو راشیگەیاندوە”لەگەڵ هاورێ یەکی دەستڕۆیشتی یەکگرتووم چەندجارێک باسی ئەم بابەتەمان کرد بۆ یەکگرتوو هەردەبێ بچێتە ناوحکومەتەوە.چون و بەشداریەکیش کەدەسەڵات بۆت دیاری دەکات بەویست و نەخشەوپلانی خۆی وەزارتێکت پێ ئەدا نەک تۆ کام وەزارەت دەوێ،ئاخرکارێکی لەم چەشنە جگە لەخۆ گەوجاندن و چونە ناوچاڵێکە بۆت هەڵکەنراوە شتێکی تر نیە“.
گەڵاڵی ئاشكراشی دەكات”چونە ناو حکومەتەوە بۆ یەکگرتوە جگە لەوەی بۆتە خێر بۆ پانزە بیست کەس چ سودێکی تری هەبوە بو يەكگرتو؟بەڵام لەگەڵ هەربڕانێکی کارەبادا یەک ملوێن فاتیحا بۆ یەكگرتوو سەرانی ئەو حزبە حەواڵە دەکرێ،لەگەڵ بڕانی هەرجارێکی کارەبادا چیرۆکی سێ کچەکەم بیردەکەوێتەوە“.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان دەشڵێت”بەشداری یەکگرتوو بەوەزارەتی کارەباوە لەحکومەت بۆ جوێن پێدان نەبێ بۆچی یە؟لەسەعاتێکا پێنج جاركارەبا ئەبڕێ“.