بارزانی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: كوڕی بەڕێزتان كوڕی منە

0

بارزانی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: كوڕی بەڕێزتان كوڕی منەbarzany

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان ڕاگەیاند بەهۆی شەهیدبوونی كوڕە گەورەكەی و رایگەیاند،كوڕی بەڕێزتان كوڕی منە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کوردستان بڵاوی کردەوە”مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بە حەمەی حاجی مەحموود ڕاگەیاند بەهۆی شەهیدبوونی كوڕە گەورەكەی لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی”بارزانی لەو پەیوەندییەدا سەرەخۆشی لە خۆی و حەمەی حاجی مەحموود كرد و گوتی:” كوڕی بەڕێزتان كوڕی منە، هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی لە شەڕی بەرگریكردن لە كەرامەتی گەلەكەیان گیانی خۆیان فیدا كردووە ڕۆڵەی من و تۆن. هەر هەموومان بۆ شەهیدبوونی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلەكەمان خەمبار و خاوەن پرسەین و هاوبەشی خەمی یەكترین“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەر لەم پەیوەندییەدا بارزانی سەرەخۆشیشی لە كەسوكار و خانەوادەی هەموو ئەو پێشمەرگانە كرد كە قارەمانانە خوێنی خۆیان لەپێناو سەربەرزیی گەلەكەیان بەخشیوە و ئەوەیشی دووپات كردەوە كە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com