ئەمریكا فڕۆكەیەكی ترسناك بۆ شەڕی داعش دەهێنێت

0
فڕۆكەی A10

فڕۆكەی A10

ئەمریكا فڕۆكەیەكی ترسناك بۆ شەڕی داعش دەهێنێت

نوچەنێت-دەیلی مەیل

ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشكرای كرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریداوە 12 فڕۆكەی جۆری A10 رەوانەی كوێت بكات بۆ بەشداریكردن لە شەڕی دژە داعش.
ئەو فڕۆكەیە فڕۆكەیەكی ئێجگار پێشكەوتووە، بەجۆرێك نزم دەبێتەوە كە تەنیا 50 پێ‌ لە زەوییەوە بەرز دەبێت و هیچ دژە هەواییەك و ئارپیجییەك نایبڕێت و لە خولەكێكدا 4000 فیشەكی 30 ملم ئاراستەی ئامانجەكانی دوژمن دەكات و چەندین ساروخی 500 رەتڵی هەڵدەگرێت.
بەگوێرەی هەواڵەكەی دەیلی مەیل چەن رۆژی كەمی داهاتوو فڕۆكەكان دەست بە لێدانی داعش دەكەن و چاوەڕوانی كاریگەری گەورەیان لێدەكرێت.
ئەم فڕۆكەیە لە بنەڕەتدا بۆ تەقاندنەوەی تانكە پێشكەوتووە رووسییەكان درووستكراوە و لە ئەفغانستانیش تواناكانی تاڵیبانی ئیفلیج كردووە.
بڕیاری بەكارهێنانی فڕۆكەی ئەی تێن لەدوا كۆبوونەوەی 200 فەرماندەی سەربازی ئەو 33 وڵاتە درا كە بەشدارن لە جەنگی دژەداعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com